25/11/2019

وردەکاری کشانەوەى ریاڵ مەدرید لە گرێبەست کردن لەگەڵ نەیماردا

رەوەز ئەحمەد

برادۆست سپۆرت- سلێمانی

بە فعلی وەرزی رابردوو ریاڵ هەوڵی کڕینی نەیماری داوە، لیۆناردۆی بەڕێوەبەری کارەکانی پاریس و بارتۆمیۆی سەرۆکی بەرشەلۆنەش ئەوەیان ئاشکراکردبوو لە قسەکانیاندا، بەڵام بزانین بۆچی پەشیمان بونەتەوە، 20ی مانگی هەشت پیرێزی سەرۆکی ریاڵ مەدرید بە فەرمی پەیوەندی بە لیۆناردۆی بەڕێوەبەری کارەکانی پاریس کردوە و وتویەتی ئێمە لە کڕینی نەیمار دەکشێینەوە.

هۆکارەکان:

یەکەم: پیرێز زانیویەتی بۆ کڕینی نەیمار دەبێت لانی کەم 200 ملیۆن یۆرۆ خەرج بکەن کە بەلای ئەوەوە زۆر بوە.

دووەم: پیرێز بۆی دەرکەوتوە کە بەشداری پێکردنی لۆکاس ڤاسکێز یاخود ناڤاس یاخود مۆدریچ لە گرێبەستەکەى نەیمار سودی نابێت و پاریس بەوە رازی نیە.

سێیەم: پێکانە یەک لەدواى یەکەکانی نەیمار هۆکارێکی تر بوە بۆ کشانەوەى ریاڵ.

چوارەم: موچەى ساڵانەى نەیمار کە سەرو 30 ملیۆن یۆرۆیە کێشەیەکی تری پیرێزی سەرۆکی ریاڵ بوو.

بەو خاڵانە پیرێزی سەرۆکی ریاڵ مەدرید بۆی دەرکەوتبوو کە کڕینی نەیمار زیانی زیاترە لە سودی بۆیە کشابونەوە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…