20/02/2020

نوێترین چاوپێکەوتنی میسی لەگەڵ رۆژنامەى مۆندۆ

رەوەز ئەحمەد

برادۆست سپۆرت- سلێمانی

-نازانم چۆن رونکردنەوە لەسەر ئەوەى لیڤەرپوڵ بدەم، ئەوەى رۆما موفاجەئە بوو بەڵام بۆ ساڵی دواتر کە رویدایەوە نازانم چی بڵێم لەسەری.

– ئەگەر بمانەوێت نازناوی چامپیۆنز لیگ بەدەست بهێنین پێویستە ئاستی خۆمان بەرز بکەینەوە، لەبەرئەوەى پێموایە بەم شێوەیە ناتوانین رکابەری بکەین.

– هەوڵ دەدەین ئەوەى لە راهێنانەکان فێری دەبین لە یارییەکان جێبەجێی بکەین، ناشبێت هەڵەى نابەجێ بکەینەوە وەک ئەوانەى پێشوو کردومانن، پێویستە لەسەدا سەد تەرکیز بکەین.

– ئەم وەرزە ئێمەو مەدرید رکابەری لەسەر نازناوی خولی ئیسپانیا دەکەین، ژمارەیەکی زۆر خاڵمان لەدەستدا، بەڵام هێشتا خول زۆری ماوەو تەنانەت کلاسیکۆش نازناوەکە یەکلایی ناکاتەوە.

– پێموایە لە هەموو رویەکەوە لە بەرشەلۆنە گەشەم کردوە، 16 ساڵە لێرەم و لە روی یاریی و باری خێزانیشەوە بەرەو پێشچونم پێوە دیارە.

– تیاگۆ بە باشی لە تۆپی پێ دەگات، هەرسێ منداڵەکە حەزیان لە یاریی تۆپی پێیە بەڵام تیاگۆ باشترەو یەتە یاریگاوەو راهێنانیش دەکات.

-تیاگۆ زۆربەى یارییەکان سەیر دەکات و گرنگیشیان پێ دەدات.

– تیاگۆ هاورێی سوارێز و گریزمانە، هەروەها زۆر باسی ڤیدال دەکات بەهۆی شێوازە جیاوازەکەى قژییەوە، هەروەها باسی رۆناڵدۆ و مباپی و نەیماریش دەکات.

ئەنتۆنێلا زۆر بە باشی من دەناسێت، دەزانێت چۆن دڵخۆش دەبم و چۆنیش لە دنیای تۆپی پێ دورم دەخاتەوە.

– هەر لەسەرەتاوە لە تیروپشکەکە وتمان ئەتلەتیکۆ یارییەکی قورس دەکات ، چونکە ئەو ئەزانێت چۆن لە قۆناغی شانزەو هەشتی چامپیۆنز لیگ روبەروت دەبێتەوە.

-سیمیۆنی کارێکی سەرسورهێنەر دەکات و هەر ساڵەو یاریزانێکی دەروات و یاریزانێکی تر دەکرێت و تیپەکەشی بەهێزە.

-هەمومان سەرسام بوین بە سزاکەى مان سیتی و سزاکەش قورسە.

-زۆربەى یانەکانی چامپیۆنز لیگ بەهێزن، بەڵام ئەمساڵ لیڤەرپوڵ و ریاڵ مەدرید و یۆڤانتۆس و پاریس پاڵێوراون.

-دڵخۆشم کە یەکەم یاریزانم نازناوی لاوریۆسم بەدەستهێناوە، ویستم بچم بۆ ئاهەنگەکە بەڵام نەمتوانی، ئەوانیش کەمێک درەنگ پێیان وتم.

-هەست بە باشی دەکەم لە روی جەستەوە، دەزانم کە چەند یارییەکە گۆڵم نەکردوە بەڵام لە روی جەستەییەوە زۆر باشم.

-سەرەتا توشی سەرسورمان بوم، من لە گەشت بوم وگەرامەوە بیستم کە بارتۆمیۆ پاڵپشتی چەند کۆمپانیایەک دەکات بۆ لێدان لە ئەستێرەکانی یانەکەو رکابەرەکانی خۆی، بەڵام ئەو وتی من بەڵگەم هەیە و ئەیسلەمێنم کە وانیە، بۆیە چاوەرێ دەکەین بزانین چی رودەدات.

-ئەگەر یانەکەم بیەوێت هیچ هۆکارێک نیە بۆ رۆیشتنم، لە بەرشەلۆنە دەمێنمەوە تا ئەوکاتەى هاندەران ویانەکە دەیانەوێت، دەمەوێت چامپیۆنز لیگی تر لەگەڵ بەرشەلۆنە بەدەست بهێنم.

-بەڵێ بەرشەلۆنەم خۆشدەوێت، بیری رۆزاریۆ دەکەم، بەڵام بەرشەلۆنە ماڵی منەو ماوەیەکی زۆرتر لە ئەرجەنتین تیا ژیاوم.

– ژیانی من ئاساییە لەدەرەوەى تۆپی پێ و کات لەگەڵ ئەنتۆنێلا و منداڵەکان بەسەر دەبەم.

 -بیرۆکەکەم ئەوەیە پاڵپشتی پرۆژەیەکی گەورە و براوەى بەرشەلۆنە بکەم، بیرم لەجێهێشتنی یانەکە نەکردۆتەوەو دەمەوێت بەردەوام بم.

راستە بەندێک هەیە لە گرێبەستەکەم بۆ رۆیشتنم لەکۆتایی وەرز، بەڵام هەمیشە بروام وابوە بەرشەلۆنە ماڵی منەو تا ئێستا ئەو ساتە نەهاتوە بیر لە جێهێشتنی بکەمەوە، دوبارەی دەکەمەوە، تا هاندەران و یانەکە منیان بوێت ، منیش دەمێنمەوە.

-ئێمە بە قۆناغی گۆڕانکاری لە راهێنەردا دەرۆین، هەموو راهێنەرێک بیرۆکەى خۆی هەیە، بۆ ئێمە قورسە کە بەشێوەیەک لەگەڵ ڤالڤێردی یاریمان کردوەو دواتر بەشێوەیەکی تر یاریی بکەین، لە راستیدا ئێمە بەرەو پێش دەچین، ئەگەر بمانەوێت نازناو بەدەست بهێنین دەبێت خۆمان باشتر بکەین.

-شتێکی ئاساییە کە راهێنەر بگۆرێت لەکاتی خراپی ئەنجامەکاندا، ئێستاش بە باشی یاریی ناکەین، بەڵام پێویستە متمانەمان بەخۆمان بێت تا کۆتایی.

-کیکی سیتین نزیکە لێمانەوەو زۆر قسە لەسەر تۆپی پێ دەکات وحەزی بە وردەکارییەکانی تۆپی پێیە.

-سیتین سەربەستییەکی زۆری داوە بە من لە یاریگادا، رێگەی پێداوم لە هەموو شوێنەکانی یاریگا یاریی بکەم.

-فشار کردن لە تیپی بەرامبەر لەکاتی لەدەستدانی ئەو شتە بوو کە ئێمە نەمانبوو، بەڵام لە ئێستادا کاری لەسەر دەکەین.

-ئێمەو ریاڵ مەدرید بە حاڵێکی باشدا نارۆین و خاڵی زۆرمان لەدەستداوە، بەڵام پێویستە تا کۆتایی رکابەری بکەین، ئەوان یاریی بەهێزیان هەیە و ئێمەش هەمانە.

-پێویستە لەسەر بەرزبونەوەى ئاستمان بەردەوام بین، ئاستی ئێستامان نامانکات بە پاڵەوانی چامپیۆنز لیگ.

-دورخستنەوەى ڤالڤێردی کاتێکی ناخۆش بوو، بەدەر لەوەى راهێنەرێکی بەتوانایە کەسێکی بەرێزیش بوو، دورخستنەوەى لەسەر شکستمان بوو بەرامبەر ئەتلەتیکۆ لەکاتێکدا زۆر باشتر یاریمان کرد، لە پێنج خولەکدا دۆراین و راهێنەریش دورخرایەوە.

-بۆ بردنەوەى چامپیۆنز لیگ پێویستە شەر لە پێناو درێسەکەمان بکەین و هەڵەش نەکەین.

-کلاسیکۆ پاڵپشتییەکی زۆرت دەداتێ، پێموایە خاڵی وەرچەرخانی وەرزەکەمان دەبێت.

– بە رۆیشتنی رۆناڵدۆ گۆڵی زۆر لە ریاڵ مەدرید رۆیشت، رۆناڵدۆ یاریزانێک بوو هەموو وەرزێک 50 گۆڵی پێشکەشی ریاڵ مەدرید دەکرد، ریاڵ یاریزانی باشی هەیە بەڵام رۆناڵدۆ 50 گۆڵی بۆ دەکردن.

-قسەکانی ئەبیدال پێموابوو ناهەقی بوو، پێموابوو هێرش بوو بۆ سەر من و یاریزانەکان، زۆر شت دەوترێت لەسەر ژوری خۆگۆرینی ئێمە و باسلەوە دەکرێت کە ئێمە راهێنەرەکان دوردەخەینەوە، بەڕێوەبەری وەرزشی و سەرۆکی یانەکە بەرپرسیارێتی دورخستنەوەی راهێنەر و هێنان و فرۆشتنی یاریزانی هەیە نەک ئێمە، رێگە نادەم کەس بەو جۆرە هێرش بکاتە سەرمان.

-تەنانەت لە هەڵبژاردەى ئەرجەنتینیش دەوترێت من راهێنەر دادەنێم و پێکهاتە دادەنێم، بە پێچەوانەوە زۆر بریار هەیە من پێم خۆش نیە بەڵام دەدرێت و قسەش ناکەم.

– لە راستیدا لە مانگی یەکەوە ئێمە لەکێشەداین، کێشە لەدواى کێشە بۆمان دروست دەبێت، ئەوەى پێویستمان پێیە کەشێکی ئارامەو تەرکیز کردنە سەر یارییەکانە.

– هەوڵ دەدەم بگەرێمەوە بۆ ناوەراست و هەلی زیاتری گۆڵ کردن دروستبکەم، راستە هەندێ هەلم بۆ دروستبوە کە گۆڵم نەکردوە بەڵام دودڵ و قەلەق نیم.

-پەیوەندیم لەگەڵ گریزمان لەناوەوەو دەرەوەى یاریگا باشە، پێویستمان بە هەندێ کات بوو تا باشتر یەکتری بناسین، ئەو لە شێوازێکی یاریکردنی جیاوازەوە هاتوە ، پێموایە لەو شوێنەى یاریی دەکات گونجاو نیە بەڵام لە یارییەکانی رابردوو وەک هێرشبەری سەرەکی یاریی کردوەو هەلی گۆڵی زۆرمان دروستکردوە، ئێمە لەیەکەوە نزیکین.

-سوارێز شێت بوە بۆ ئەوەى بگەرێتەوە، چاوەرێ دەکەین بزانین چۆن گەشە دەکات و کەی لە پێکانەکە چاک دەبێتەوە، ئەو یاریزانێکی سەرەکی ئێمەیەو بیری دەکەین.

-فاتی یاریزانێکی گرنگی ئێمەیەو پێویستە پارێزگاری لێ بکەین نەک ئەرکی بخەینە سەر شان، ئەم قۆناغەى ئێستا بۆ ئەو زۆر قورسە.

چەندین جار ئەم قسەیەم کردوە کە نەیمار یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی تۆپی پێ و پێم خۆشە بگەرێتەوە.

– ئاسایە کە خەڵک دڵتەنگ بێت بەشێوازی رۆیشتنی نەیمار، هەوڵماندا رازی بکەین بمێنێتەوە بەڵام لەکۆتایدا رۆیشت، ئەو یاریزانێکی گەورەیەو هاوکاری زۆر کردین.

-نەیمار بەراستی دەیەوێت بگەرێتەوەو هەوڵی زۆریشی دا.

-لاوتارۆ یاریزانێکی بەتوانایەو ئێستا ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات، زۆر بەتوانایە لە روبەروبونەوە تاکییەکاندا، شەڕ لەپێناو وەرگرتنی تۆپ دەکات و خۆی هەل بۆ خۆی دروستدەکات.

-لەکوپا ئەمەریکاى رابردوو لاوتارۆ ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و گۆڵیشی زۆر کرد.

-زۆر دەمێکە حەزم بەوەیە سەردانی سانپاولۆ بکەم، من زۆر دڵخۆشم بە بینینی یاریگاکەیان و ئەزمونێکی نوێ دەبێت لەوێ.

-من ناپۆلییەکان و شێتێتییەکەیان بۆ تۆپی پێ دەزانم، هاورێم هەبوە لەوێ یاریی کردوە، لاڤێتزی زۆر شتی ئەوێی پێ وتوم.

-بە دڵنیاییەوە حەز دەکەم جارێکی تر چامپیۆنز لیگ بەدەست بهێنم.

-وەرزی رابردوو زۆر نزیک بوین لە نازناوەکە، بەڵام لەدەستماندا.

– ئاساییە رۆناڵدۆ لەگۆڵکردن بەردەوام بێت، ئەو هێرشبەرێکی بەتوانایەو جەنگ دەکات لە پێناو گۆڵدا، هەر رۆژێک یاریی بکات گۆڵ دەکات.

-ئەگەر ئەو هێرشبەر بێت لە تیپەکەى من بە دڵنیاییەوە ئەسیستی بۆ دەکەم.

-ئێمە دەمانزانی کە لیڤەرپوڵ دەتوانێت گۆڵ تۆماربکات، بەڵام هەل بۆ ئێمە دروستبوو گۆڵ بکەین و یارییەکە تەواو بکەین کەچی سەرکەوتو نەبوین.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…