25/02/2020

ناوبژیوانی کلاسیکۆ دۆستی ریالە یان بارسا!

ناوبژیوان فواد عمر حمەدەمین

برادۆست سپۆرت

فیدراسیۆنی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ناوبژیوانی نێودەولەتی ( ئەنتۆنيۆ ميگيل ماتيو لاهۆز )ی دەست نیشان کردووە بۆ یاری کلاسیکۆی رۆژی یەك شەمەی داهاتوو رێکەوتی 1/3/2020 کە وا بریارە کاتژمێر 11:00 ی شەو ئەنجام بدرێت، ماتیۆ لاهۆز ی تەمەن 42 سال لە سالی 1977 لە‌ لەدایك بووە لەسالی 2008 وە یارییەکانی خولی ئیسپانی بەرێوە دەبات وە لە سالی 2011 وە بویتە ناوبژیوانی نێودەولەتی کە تا ئێستا پێنجەم کلاسیکۆیە ناوبژیوانی دەکات لە کلاسیکۆی یەکەم لە سالی 2012 له جامی سوپەری ئیسپانی ناوبژیوانی کردووە لە نێوان ریال مدرید و بەرشلۆنە کە یەکەم کلاسیکۆی بوو یاریەکەش لەنێو یاریگای سانتیاگۆ بەرنابیۆ بوو تیایدا یانەی ریال مەدرید ( 2 بە 1 ) یارییەکەی بردەوە لە خولەکی 28 ی گێمی یەکەم یاریزان ئەدریان کۆریای یاریزانی بەرشلۆنەی بەکارتی سوور دەرکرد، کلاسیکۆی دووەمی لە سالی 2014 لە یاری کۆتایی شای ئیسپانیا بوو کە لەنێو یاریگای مێستایای تایبەت بە یانەی ڤالانسیا بوو تیایدا یانەی ریال مەدرید 2 بە 1 یارییەکەی بردەوەو بووە پالەوانی شای ئیسپانیا لەو یارییەی کە گاریث بێل گۆلێکی نایاب ی تومارکرد لەنێو یاریگای تابیەت بەخۆیان لەراکردن نەوەستا تا گۆلی تۆمارکرد. لە یاری سێیەمی لە یارییەکانی لالیگای ئیسپانی بوو لە سالی 2015و لە نێو یاریگای کامپ نۆی تایبەت بە یانەی بەرشلۆنە بوو یانەی بەرشلۆنە ( 2 بە 1 ) یارییەکەی بردەوە، یاری چوارەەمی لە یارییەکانی جامی شای ئیسپانیا و لەنێو یاریگای کامپ نۆی تایبەت بە یانەی بەرشلۆنە بوو کە یارییەکە بە یەکسان بوون کۆتایی هات ( 1 بە 1 ).

ناوبژیوان ماتیۆ لاهۆز لەژیانی خۆی 30 یاری بۆ هەردوو یانە بەرێوە بردووە لە خولی ئیسپانیا لەو 30 یارییەی بۆ ریال مەدرید ناوبژیوانی کردووە لە21 یاری براوە بووە و 6 یاری دۆراوە و 3 یاری یەکسان بووە، لەو هەموو یارییە 3 کارتی سووری بەرووی یاریزانانی ریال مەدرید بەرزکردۆتەوە 7 لێدانی سزای بۆ هەژماردوون بێ ئەوەی هیچ لێدانێکی سزا لەسەر یانەی ریال مەدرید هەژماربکات، لەو 30 یارییەی بۆ یانەی بەرشلۆنەی بەرێوە بردووە لە 23 یاری براوە بووە لە 1 یاری دۆراوە و لە 6 یاری یەکسان بووە، لەوهەموو یارییە 5 کارتی سووری بەرووی یاریزانانی بەرشلۆنە بەرزکردۆتەوە 9 کارتی سووری بەروی یاریزانانی تیپی بەرامبەر بەرزکردۆتەوە 6 لێدانی سزای بۆ یانەی بەرشلۆنە هەژمار کردووە 1 لێدانی سزای بۆ تیپی بەرامبەر هەژمار کردووە.

ناوبژیوان ماتیۆ لاهۆز یەکێکە لە ناوبژیوانە لێهاتووەکانی ئیسپانیا کە زۆر گرینگی پێدەدرێت لە لایەن فیدراسۆنی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا، رۆژنامەی ئەلمۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی هەمیشە ماتیۆ لاهۆزی بە دۆستی مۆرینهۆ داناوە ئەوکاتەی مۆرینهۆ لە یانەی ریال مەدرید بوو هاندەران و راگەیاندنکارانی کەتەلۆنیا بە دۆستی مۆرینهۆ ناویان دەهێنا، چونکە مۆرینهۆ هەمیشە بەباشترین ناوبژیوانی ئیسپانی داینابوو.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…