26/09/2020

كۆنفرانسی رۆژنامەنوسی كۆمان ڕاهێنەری بەرشەلۆنە پێش یارییەكەی بەرامبەر ڤیاڕیاڵ

رەوەز ئەحمەد

برادۆست سپۆرت

  •  یاریزانەكانمان بۆ یارییەكەی بەرامبەر ڤیاڕیاڵ ئامادەن.
  •  ڕۆیشتنی سوارێز بڕیاری یانەكە بوو.
  •  من ئێستا لە باشترین یانەی جیهانم.
  • بە دڵنیاییەوە بۆ یارییەكەی بەرامبەر ڤیاڕیاڵ ڕیكی بۆیگ لە لیستی یاریزانە بانگێشت كراوەكانە.
  •  من پشت بە ڕیكی بۆیگ دەبەستم و بانگێشتم كردوە.
  •  لە ئەگەری مانەوەی سوارێز ڕەنگە زۆرێك لە یارییەكان بەشداریم پێ نەكردایە بەڵام ئەگەر بمایەتەوە ئەوە من پشتم پێی دەبەست ، لە كۆتایدا ئەوە بڕیاری یانەكە بوو.
  •  پێویستە ئەوە بڵێم ڕەنگە وا بزانن كە من هۆكار بم لە رۆیشتنی سوارێز ، بەڵام ئەوە وانیە ڕێزیم گرتووە ، لە یەكەم ڕۆژەوە ڕاهێنانی كردوە تا كۆتا ڕۆژ رۆیشتنی بڕیاری یانەكە بوو.
  •  دوو بارە دڵنیاتان دەكەمەوە من و سوارێز ڕێزمان لە یەكتر گرتووە.
  •  هیچ گومانێكم لە توانای میسی نیە ، ئەو لە حاڵێكی زۆر باشدایە.
  • لە بارەی هیچ گرێبەستێك قسە ناكەم تەنها لە بارەی ئەو یاریزانانەوە قسەتان بۆ دەكەم كە ئێستا لە یانەكەمانن.
كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…