20/07/2020

سەرجەم داتا و ئامارەکانی ئەم وەرزەی لالیگا

نیھاد سلیم حمد

برادۆست سپۆرت

 

دوێنێ لە کاتژمێر ٦ـی ئێوارە بۆ ١٢ـی شەو سەرجەم یاریەکانی کۆتا گەڕی لالیگا لە سێ کاتی جیاوازدا بەڕێوە چوون و کۆتایی بە وەرزی ٢٠١٩/٢٠ـی خولەکە ھات.

 

ئەمانەی خوارەوە ٢٥ ئامار و زانیاری ئەم وەرزەی خولەکەن:

 

▪️١٦-٨-٢٠١٩ دەستی پێکرد و ١٩-٧-٢٠٢٠ کۆتایی پێھات.

▪️٣٨٠ یاری لە ٣٨ گەڕدا بەڕێوە چوون.

▪️٩٤٢ گۆڵ تۆمار کران بە ڕێژەی ٢.٤٨ بۆ ھەر یاریەک.

▪️ڕیال مەدرید بە کۆ کردنەوەی ٨٧ خاڵ بۆ جاری ٣٤ـەمین لە مێژوویدا بووە پاڵەوانی لالیگا.

▪️بارسێلۆنا خاوەن بەھێزترین ھێلی ھێرشبەری بوون و توانیان ٨٦ گۆڵ تۆمار بکەن.

▪️پاڵەوانی لالیگاش ڕیال مەدرید خاوەنی بەھێزترین ھێلی بەرگری بوون، کە تەنھا ٢٥ گۆڵیان لێکرا.

▪️ڕیال مەدرید، بارسێلۆنا، ئەتلەتیکۆ مەدرید و سیڤیلیە بەشداری چامپیۆنس لیگی وەرزی داھاتوو دەکەن.

▪️ڤیاڕیال و ڕیال سۆسیداد ڕاستەوخۆ بەشداری یۆرۆپا لیگی وەرزی داھاتوو دەکەن و گڕاناداش بۆ یەکەمجار بەشداری پاڵاوتنەکانی یۆرۆپا لیگ دەکات.

▪️ئیسپانیۆل، مایۆرکا و لیگانێس دابەزین بۆ پلە دووی ئیسپانیا.

▪️لیۆ میسی بە ٢٥ گۆڵ بۆ چوارەم وەرز لەسەر یەک و حەوتەمجار لە کاروانی وەرزشیدا بووە گۆڵکاری لالیگا و پێش تیمۆ زارا کەوت ئەویان شەش جار ببووە گۆڵکاری خولەکە.

▪️لیۆ میسی بە ٢١ ئاسیست بووە گۆڵدروستکاری لالیگا.

▪️تیبۆ کۆرتوای گۆڵپارێزی ڕیال مەدرید لە ١٨ یاری تۆڕی گۆڵەکەی بەپاکی ھێشتەوە و کەمترین گۆڵی لێکرا.

▪️کاپتن و سەرکردەی ڕیال مەدرید سێرجیۆ ڕامۆس وەرزێکی نموونەیی تێپەڕاند و ١١ گۆڵی کرد لەم وەرزەدا.

▪️پیکێ لە بارسێلۆنا و دامیان سوارێز لە گیتافی زۆرترین جار کارتی زەرد بەڕوویاندا بەرز کرایەوە (١٥).

▪️لینگلیت و فەکیر و فیدال و نیۆم و لی کانگ و ڕۆنکالیا یەکە و دووجار کارتی سور بەڕوویاندا بەرز کرایەوە.

▪️گەورەترین بردنەوە لەنێو یاریگای خۆی» سێلتاڤیگۆ ٦ـ٠ ئەلاڤێس (٢١-٦-٢٠٢٠)

▪️گەورەترین بردنەوە لە دەرەوەی یاریگای خۆی» ئۆساسۆنا ٠ـ٥ ئەتلەتیکۆ مەدرید (١٧-٦-٢٠٢٠)، ئەلاڤێس ٠ـ٥ بارسێلۆنا (١٩-٧-٢٠٢٠).

▪️زۆرترین گۆڵ لە یاریێکدا تۆمار کرابێت» ڤیاڕیال ٤-٤ گڕانادا (١٧-٨-٢٠١٩).

▪️زۆرترین بردنەوەی لەسەر یەک ڕیال مەدرید (١٠).

▪️زۆرترین یاری لەدوای یەک بەبێ شکست ئەتلەتیکۆ مەدرید (١٦).

▪️زۆرترین یاری لەسەر بەبێ بردنەوە ئەتلەتیک بلباو (١٠).

▪️زۆرترین شکست بەدوای یەک ئیسپانیۆل (٨).

▪️زۆرترین ئامادەبوونی ھاندەر لە یاریەکدا ٩٣،٤٦٢ ھاندەر بووە» بارسێلۆنا ٠-٠ ڕیال مەدرید (١٨-١٢-٢٠١٩).

▪️کەمترین ڕێژەی ئامادەبوونی ھاندەر ٥،٣٤١ ھاندەر بووە» ئیبار ٣-٠ گڕانادا (٢٠-١٢-٢٠١٩).

▪️ڕێژەی ئامادەبوونی ھاندەران لەسەرجەم یاریەکاندا ٤،٦٣٠،٦٠٨ بەڕێژەی ١٢،١٨٦ ھاندەر لەھەر یاریەک.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…