04/09/2020

دواجار گریزمانیش لەبارەی بارودۆخی میسیەوە قسەی خۆی کرد

نیھاد سلیم حمد

برادۆست سپۆرت- ھەولێر

 

دواجار ئەستێرەی فەڕەنسی و یانەی بارسێلۆنا ئەنتوان گریزمان لەبارەی بارودۆخی ئێستای میسی بێ دەنگی شکاند و قسەی خۆی کرد.

 

گریزمان لەمبارەیەوە وتی:

“ئێمە تەنھا ھیوامان مانەوەیەتی لەگەڵمان، لەسەر بابەتەکە شتێكمان بیستووە، بەڵام بە تەواوی نازانین کە بابەتەکە چۆنە و بەکوێ گەیشت. ئێمە ھەول دەدەین تاوەکوو بمێنێتەوە و چاوەڕێی پێشھاتی نوێین، بەڵام ئەمە لەنێوان خۆی و یانەکە دەبێت”

 

گریزمان لە یەکەم وەرزیدا لەگەڵ بارسێلۆنا نەیتوانی ئەو ئاستە پێشکەش بکات کەلێی چاوەڕوان دەکرا، بەڵام لەگەڵ گۆڕینی ڕاھێنەر ھیوا ھەیە کە ئاستی بەرەو پێشتر و باشتر بڕوات.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…