07/09/2019

بۆ ئەوەى مەوزوعی گرێبەستەکەى میسی بە هەڵە نەڕوات وردەکارییەکەى بەم جۆرەیە

رەوەز ئەحمەد

برادۆست سپۆرت

میسی هەشت جار گرێبەستی لەگەڵ بەرشەلۆنە درێژ کردۆتەوە، دواین جاریان کە 2017 بوو، گرێبەستەکەى تا ساڵی 2020 درێژ کردەوە لەگەڵ ئەگەری نوێکردنەوەى بۆ ساڵێکی تر، واتە گرێبەستی میسی تا 2021 لەگەڵ بەرشەلۆنەیە، بەڵام لە ساڵی 2017 ەوە تا ساڵی 2020 و لە کۆتایی هەر وەرزێک میسی ویستی لە بەرشەلۆنە بڕوات سەربەستەو دەتوانێت بڕوات، بەڵام بۆ یانەیەک کە لەدەرەوەى کیشوەری ئەوروپا بێت، واتە میسی ئەگەر ئەمساڵ بیویستایە لە بەرشەلۆنە بڕوات، دەتوانێت بەمەرجێک بچێتە خولەکانی ئەمەریکا یاخود چین یان ئەرجەنتین یان خولە عەرەبییەکان، ناتوانێت پەیوەندی بە هیچ یانەیەکی ئەوروپییەوە بکات.

ئەى کەی دەتوانێت؟

لەکۆتایی ساڵی 2021، ئەوکات گرێبەستەکەى بە فەرمی کۆتایی دێت و سەربەست دەبێت لەوەى کوێ هەڵدەبژێرێت، واتە لەدواى 2017ەوە هەموو ساڵێک میسی توانیویەتی گرێبەستی خۆی هەڵوەشێنێتەوەو بڕوات لە بەرشەلۆنە بە مەرجێ نەچێتە یانەیەکی ئەوروپییەوە.

تەبعەن ئێستا بەرشەلۆنە کار بۆ ئەوە دەکات گرێبەستی میسی جارێکی تر درێژ بکاتەوە.

هەموو درێژکردنەوەیەکی بۆندەکەى میسی، چاکسازی لە موچەکەى کراوە، ئیتر یاخود بۆی بەرزکراوەتەوە، یاخود چاکسازی لە گۆرانکارییەکانی کراوە.

بۆ نمونە تا پێش 2017 ئەگەر پێڵاوی ئاڵتونی بەدەست بهێنایە 2 ملیۆن یۆرۆ پاداشتی وەردەگرت بەڵام لەدواى 2017ەوە و پاش چاکسازی کردن تیایدا ئەگەر پێڵاوی ئاڵتون بەدەست بهێنێت 2 ملیۆن و پێنج سەد هەزار یۆرۆ وەردەگرێت ، وە بەو شێوەیە بۆ شتەکانی تریش، تۆپی ئاڵتون و گۆڵکاری ئیسپانیا و باشترین یاریزانی جیهان و شتەکانی تر.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…