29/11/2019

ئەمڕۆ ساڵڕۆژی دامەزراندنی یانەیەکی گەورەی ئیسپانیایە

نیھاد سلیم حمد

برادۆست سپۆرت

ئەمڕۆ ٢٩ـی نۆڤەمبەری ٢٠١٩، ١٢٠ ساڵەی دامەزراندنی بارسێلۆنای ئیسپانیە.

لەڕۆژێکی وەکوو ئەمڕۆدا لەساڵی ١٨٩٩ یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لەسەر دەستی خوان گامبەر و چەند گرووپێکی سویسڕی و ئیسپانی و ئینگلیزی دامەزرا.

بارسێلۆنا ناوی تەواوی یانەی وەرزشی بارسێلۆنایە.

یاریگاکەی ناوی کامپ نۆیە و شوێنی ٩٩،٣٥٤ ھاندەر دەبێتەوە.

لەئێستادا سەرۆکەکەی ناوی جۆسێپ بارتۆمیۆیە و ڕاھێنەرەکەشی ناوی ئێرنێستۆ ڤالڤێردیە.

بارسێلۆنا لەمێژووی خۆیدا ٢٦ نازناوی لالیگا و ٥ چامپیۆنس لیگ و ٣٠ جامی شای ئیسپانی و ٣ جامی جیھانی یانەکانی بەدەست ھێناوە.

١٢٠ ساڵەی دامەزراندنی بارسێلۆنا
كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…