14/01/2020

ئایا کیکی سیتین بۆ بەرشەلۆنە گونجاوە؟

رەوەز ئەحمەد 

برادۆست سپۆرت

خاڵە بەهێزەکانی کیکی سیتین

١- سیتین یەکێکە لەو راهێنەرانەى کە هاندەری بەرشەلۆنە خۆشی دەوێت، واتە لانی کەم وەک ڤالڤێردی نیە کە بەشی زۆری هاندەران دژی بون و هەمیشە لە ژێر فشاردا بوو.

٢- بەرشەلۆنە پێویستی بە کەسێکە لە روی ئیستیحواز و تۆپ پێبونەوە باڵادەستی بۆ بگەرێنێتەوە، کیکی سیتین بە بیتس توانی ئەو کارە بکات، بۆیە ئەگەر زۆرە لەگەڵ بەرشەلۆنەش باڵادەستی و کۆنتڕۆلی یاریگا و شێوازی تیکی تاکا پەرە پێبداتەوە.

٣- کیکی سیتین راهێنەرێکە خیبرەیەکی باشی خولی ئیسپانی هەیە و یەکێکە لەو راهێنەرانەى لە یارییە گەورەکاندا بونی خۆی سەلماندوەو توانیویەتی لە سانتیاگۆش و لە کامپ نوش. سەرکەوتن بەسەر ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە بەدەست بهێنێت

٤- پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ یاریزانەکانی بەرشەلۆنە بەگشتی و بەتایبەتیش میسی هەیەو پێشتر بە ئاشکرا و لە کۆنفرانسەکاندا ستایشی کردون و دەمێکیشە خەونی راهێنەرایەتی کردنی بەرشەلۆنەشە.

خاڵە لاوازەکانی سیتین

١- ئەزمونی مامەڵە کردنی نیە لەگەڵ ئەستێرەى گەورە، ئایا دەتوانێت باڵانسی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەستێرەکانی بەرشەلۆنە رابگرێت.

٢- ئایا بەرگەى فشاری بەدەستهینانی نازناو دەگرێت؟ بەرگەى ئەو زەختە ئیعلامیە دەگرێت؟ بەرگەى هاتوهاوار و توڕەیی راهێنەرە زۆرەکەى بەرشەلۆنە دەگرێت؟ چونکە پێشتر بەهیچ شێوەیەک وەک ئێستا ئیعلام چاوی لەسەر نەبوە، هەرگیزیش هاندەرێکی زۆر چاوەرێی نازناوی لێ نەکردوە

٣- خیبرەى پاڵەوانێتیەکانی ئەوروپاى نییە، بەڵام ئەتوانم بڵێم ئەمە زۆر کێشە نیەو پێشتر بەرشەلۆنەو زۆر یانەى تر ئەزمونی ئەوەیان تاقیکردۆتەوە کە راهێنەر دیاریبکەن و خیبرەى پاڵەوانێتی ئەوروپی نەبێت و نازناویشی بەدەستهێنابێت.

٤- لەو تیپانەى راهێنەرایەتی کردوە هێندەى گرنگی بە هێلی پێشەوەو گۆڵکردن داوە زۆر گرنگی بە هێلی بەرگریی نەداوە، دەتوانین بڵێین یەکێک لە خاڵە لاوازەکانی هێلی بەرگرییە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…