29/09/2020

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

نیھاد سلیم حمد

برادۆست سپۆرت- ھەولێر

 

14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون.

 

یانەی جەنەوا دوای تەواو بوونی یاریەکەیان بەرامبەر ناپۆلی، کە بە ئەنجامی 6-0 تووشی شکست ھاتن. پشکنینی پەتای کۆرۆنای بۆ ئەو یاریزان و ئەندامانەی یانەکەی کرد، کە گەشتیان کردبوو بۆ شاری ناپۆلی، تیایدا دەرکەوت 14 ئەندامی یانەکە تووشی پەتاکە بوون.

بەپێی سەرچاوەکانی ھەواڵ 8-10ـیان یاریزانانی یانەکەن.

 

جەنەوا لە دوو یاری وەرزی نوێی سێریائەی خاوەنی بردنەوەیەک و دۆڕانێکە و لەپلەی 12ـی ڕیزبەندی دەبینرێت.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

گرنگترین یاریەکانی ئەمڕۆ

برادۆست سپۆرت ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٨ی ئەیلولی ٢٠٢٠، چەند یاریەکی تۆپی و پێ و تێنسی سەر زەوی بە…