06/01/2020

کریستیانۆ ڕۆنالدۆ بە تۆمار کردنی سێ گۆڵ سێ ڕیکۆردی مێژوویی تۆمار کرد

نیھاد سلیم حمد

برادۆست سپۆرت

 

کریستیانۆ ڕۆنالدۆ لەیاری ئەمڕۆی یانەکەی بەرامبەر کالیاری توانی ھاتریک تۆمار بکات و بە سەرکەوتنێکی گەورە یانەکەی بەشێوەیەکی کاتی بباتە پێشەنگی ڕیزبەندی سێریا ئەی.

بەم ھاتریکە کریستیانۆ سێ ڕیکۆردی مێژووی تۆمار کرد:

١/ بوو بە یەکەم یاریزان لەمێژوودا ١٨ ساڵی یەک بەدوای یەک گۆڵ تۆمار بکات.

٢/ بوو بە یەکەم یاریزانی پۆرتوگالی ھاتریک لە سێریائەی تۆمار بکات.

٣/ لەدوای ئەلێکسس سانچێز بوو بە دووەم یاریزان لەمێژوودا ھاتریک لە پریمەرلیگ و لالیگا و سێریا ئەی تۆمار بکات.

 

کریستیانۆ ڕۆنالدۆی ٣٤ ساڵان. لەم وەرزەی سێریا ئەی لە ١٥ یاریدا خاوەنی ١٣ گۆڵ و دوو ئاسیستە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…