21/07/2020

ڕیکۆرد لەدوای ڕیکۆرد بۆ ئەفسانەکەی پۆرتوگال

نیھاد سلیم حمد

برادۆست سپۆرت

 

شەوی ڕابردوو یوڤی و لازیۆ، لەسەر یاریگای ئەلیانز ستادیوم ڕووبەڕووی یەک بوونەوە. تیایدا یوڤی بە دوو گۆڵی کریستیانۆ ڕۆنالدۆ بەرامبەر گۆڵێك یاریەکەی بردەوە و ھەنگاوێکی گەورەی ھاویشت بەرەو نازناوی ئەم وەرزەی سێریائەی.

 

ئەوەی جێی باسە ئەفسانەی پۆرتوگال و یوڤی کریستیانۆ لەم یاریەدا بە تۆمار کردنی دوو گۆڵ چوار ڕیکۆردی تۆمار کرد.

 

▪️بوو بە یەکەم یاریزان لە پریمەرلیگ و لالیگا و سێریائەی +٥٠ گۆڵ تۆمار بکات.

▪️بوو بە خێراترین یاریزان لە سێریائەی ئەی بگات بە گۆڵی ژمارە ٥٠، کە تەنھا لە ٦١ یاریدا ئەم کارەی کردووە.

▪️لە ٧٠ ساڵی ڕابردوودا یەکەم یاریزانی یوڤیە لە وەرزێکی سێریائەیدا ٣٠ گۆڵ تۆمار بکات.

▪️کریستیانۆ لەگەڵ ئیمۆبیلی ھێرشبەری لازیۆ ڕیکۆردێکی ٢٥ ساڵەی خولەکەیان یەکسان کردەوە، ئەویش تۆمار کردنی ١٢ گۆڵە بەلێدانی سزا لە وەرزێکی سێریائەیدا. ئەوکاتی جۆسێپی سینوری یاریزانی لازیۆ ئەو کارەی کردبوو.

 

ئەفسانە ٣٥ ساڵانەکە لەم وەرزەی سێریائەی ٣٠ گۆڵی لە ٣٠ یاریدا کردووە و ٥ ئەسیستیشی کردووە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…