25/12/2019

شێوازی ئاھەنگگێڕانەکەی رۆنالدۆ لە چیەوە هاتووە

نیھاد سلیم حمد

برادۆست سپۆرت

کریستیانۆ ڕۆنالدۆ ئەفسانەی پۆرتوگال و یۆڤانتس لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەوانێک نھێنی شێوازی ئاھەنگگێڕانەکەی ئاشکرا دەکات.

ڕۆژنامەوان لێی دەپرسێ:

نھێنی ئەو ئاھەنگگێڕان و وتنی “سیییییووووووو” چییە؟

ئایا بەشێوەیەکی خراپ ئەیلێی؟

کریستیانۆش دەلێ: نەخێر، ئاسایی ئەیلێم.

ڕۆژنامەوانەکە ئەلێ: ناااا! دەمەوێ فێرم بکەی

کریستیانۆش ئەلێ: “سووووووووووو”

ھەروەھا ئەو ئەفسانەیە زیاتر ڕوونی دەکاتەوە و ئەلێ:

“لەسەرەتادا دەمەوێ ئەوە بلێم کە ئەو وشەیە لە ئیسپانیا بە مانای بەڵێ دێت. ھەرکاتێک گۆڵم تۆمار کردبا ھاندەرانی ڕیال مەدرید تێکڕا ئەیان ووت “سووووووووووو”. من ھەر بە شێوەی ئاسایی خۆم ئاھەنگم دەگێڕا، بەڵام دواتر ئەو وشەیەشم زیاد کرد.

ھاندەران ھۆکاری ئەوەم لێ دەپرسن، بەڵام من دەمەوێ بیلێم ھیچ ھۆکارێکی نییە و تەنھا بەشێوەیەکی ئاسایی وا ئاھەنگ دەگێڕم.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…