03/09/2020

لەپێناو میلان سێ یانەی گەورەی ئەوڕوپای ڕەتکردۆتەوە

نیھاد سلیم حمد

برادۆست سپۆرت- ھەولێر

ئەستێرەی لاوی ھێڵی ناوەندی ئیتالی ساندرۆ تۆنالی، لەپێناو میلان، سێ یانەی گەورەی ئەوڕوپای ڕەتکردۆتەوە.

ماسیمۆ چیلینۆ سەرۆکی یانەی بریشیای ئیتالی لەبارەی ناوەڕاستکاری یانەکەی تۆنالیەوە وتی:

“چەند ڕۆژێك لەمەوبەر تۆنالی بۆندێکی مانچستەر یونایتدی بەبڕی 10 ملیۆن یۆرۆ ڕەتکردەوە، لەبەر ئەوەی ناوبراو میلانی خۆشدەوێ و ئارەزوو دەکات لەو یانەیە یاری بکات”

بەپێی سەرچاوەکانی ھەواڵ تۆنالی بێجگە لە مانیونایتد، بۆندی ھەریەکە لە ئینتەر میلان و بارسێلۆناشی ڕەتکردۆتەوە.

تۆنالی 20 ساڵان. وەرزی ڕابردوو (2019/20) ئاستێکی بەرزی لەگەڵ بریشیا پێشکەش کرد، کە تیایدا گۆڵێک و حەوت ئەسیستی کرد و سەرنجی زۆرێك لە یانە گەورەکانی ئەوڕوپای بەلای خۆیدا ڕاکێشا، بەڵام دواجار لەنێو ھەموو یانەکان ئەو میلانی ھەڵبژارد.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…