04/02/2020

فەرمی: باشترین ڕاھێنەری سێریائەی بۆ وەرزی ڕابردوو ھەڵبژێردرا

نیھاد سلیم حمد

برادۆست سپۆرت

شەوی ڕابردوو باشترین ڕاھێنەری سێریائەی بۆ وەرزی ٢٠١٨/١٩ دیاری کرا.

گاسپیرینی ڕاھێنەری ئەتەلەنتا لەکۆی ٤٩ دەنگ ٢٢ دەنگی بەدەست ھێنا و بە باشترین ڕاھێنەری وەرزی ڕابردووی خولەکە دیاری کرا.

سینیسا میھایلۆڤیچی ڕاھێنەری بۆلۆنیا بە ١٣ دەنگ و ماسیمیلیانۆ ئەلێگری ڕاھێنەری پێشووی یۆڤانتس بە ٦ دەنگ لە پلەکانی دووەم و سێیەمی باشترین ڕاھێنەرەکانی وەرزی ڕابردوو ھاتن.

گاسپیرینی وەرزی ڕابردوو بۆ یەکەمجار لە مێژووی ئەتەلەنتا یەکێك لە بلیتەکانی ئەم وەرزەی چامپیۆنس لیگی بۆ یانەکە دەستەبەر کرد و لەئێستاشدا یانەکەی گەیاندووەتە قۆناغی ١٦ـی پاڵەوانێتیەکە.

گاسپیرینی باشترین ڕاھێنەری وەرزی ڕابردووی سێریائەی
كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…