06/01/2020

بە فەرمی: ئەستێرەیەکی ئیتالی وازھێنانی یەکجارەکی لە تۆپی پێ ڕاگەیاند

نیھاد سلیم حمد

برادۆست سپۆرت

ئەستێرەی پێشووی ئیتالیا و یانەی ڕۆما دانیێلی دی ڕۆسی لە تەمەنی ٣٦ ساڵی وازھێنانی یەکجارەکی لە تۆپی پێ ڕاگەیاند.

دی ڕۆسی کۆتایی وەرزی ڕابردوو دوای ١٨ وەرز یاریکردن بەدرێسی ڕۆما بڕیاری جێھێشتنی یانەکەیدا و پەیوەندی بە بۆکا جۆنیۆرسی ئەرجەنتینیەوە کرد، بەڵام لەگەڵ یانە ئەرجەنتینیەکە تەنھا ٤ یاری ئەنجامدا.

دی ڕۆسی لەدوای تۆتی ئەفسانەی یانەکە زۆرترین یاری لەگەڵ گورگەکانی ڕۆما ئەنجامداوە(٦٠٠).

دانیێلی دوو جامی ئیتالیا و یەک سوپەڕی ئیتالی لەگەڵ یانەکە بەدەست ھێناوە.

لەگەڵ ھەڵبژاردەی وڵاتەکەیش(ئیتالیا) ١١٧ یاری ئەنجامداوە و یەک نازناوی جامی جیھانی لەگەڵ بەدەست ھێناوە لەساڵی ٢٠٠٦.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…