07/01/2020

ئەتەلەنتا ڕیکۆردێکی ٦٠ ساڵەی یۆڤی شکاند

نیھاد سلیم حمد

برادۆست سپۆرت

 

ئەتەلەنتای ئیتالی ئێوارەی دوێنێ دوو شەمە، لەمیانەی یاریەکانی گەڕی ١٨ـی سێریا ئەی ڕووبەڕووی پارما بوویەوە. تیایدا بە ٥ گۆڵی خاوێن یاریەکەی لێ بردەوە.

ئەتەلەنتا بەم ٥ گۆڵە ژمارەی گۆڵەکانی دوای تێپەڕینی ١٨ گەڕی سێریا ئەی گەیاندە ٤٨ گۆڵ لەم وەرزەدا، کە ئەمەش زۆرترینە لە ٦٠ ساڵی ڕابردووی خولەکەدا.

 

پێشتر و لە وەرزی ١٩٥٩/٦٠ یۆڤانتس ٤٦ گۆڵی لە ١٨ گەڕدا تۆمار کردبوو.

 

ئەتەلەنتا بەکۆ کردنەوەی ٣٤ خاڵ لە ١٨ یاریدا پلەی پێنجەمی ڕیزبەندی سێریا ئەی گرتووە.

 

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…