20/09/2018

خولی ئیتاڵی.. ئەمڕۆ کاتژمێر 04:00 یۆڤانتۆس لە هەفتەی چوارەمدا یاری دەکات

لەچوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی چوارەمی خولی ئیتاڵی-دا، ئێوارەی ئەمڕۆ خانمە پیرەکەی ئیتاڵیا بە ئامادەبوونی رۆناڵدۆی ئەستێرە میوانداری یانەی ساسۆلۆ دەکات.

یارییەکە ئەمڕۆ یەکشەممە لەسەر چیمەنی یاریگای یۆڤێنتۆس ئەرینا کاتژمێر 04:00 ی ئێوارە بەڕێوەدەچێت.

دوای سێ بردنەوەی لەسەریەک لە سێ هەفتەی خولەکەدا یانەکە دەیەوێت لەسەر رێچکەی سەرکەوتنەکانی بەردەوام بێت و رۆناڵدۆ ئەستێرەش ئامانجیەتی ئەم یارییە بکاتە دەروازەی تۆمارکردنی یەکەم گۆڵی خۆی لە خولەکەدا.

یۆڤێنتۆس بە بەدەستهێنانی سێ سەرکەوتن و کۆکردنەوەی نۆ خاڵ لە سێ یارییدا خۆی لە پێشەنگی یانەکانی خولی ئیتاڵیدا جێگیرکردووە، هەرچی یانەی ساسۆلۆ-شە بە بەدەستهێنانی دوو بەردنەوەو یەکسانبونێک بە حەوت خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی خولەکەدا دەبینرێت.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فەرمی: یۆڤی بڕیاری لەسەر چارەنوسی دوو یاریزانی دا

برادۆست سپۆرت ئەمڕۆ دوو شەمە، ٢٩ـی حوزەیرانی ٢٠٢٠. یۆڤی لە پەڕەی تایبەتی درێژ کردنەوەی بۆن…