29/07/2020

گۆرانکاری لە لێدانی سزا کرا

رەوەز ئەحمەد

برادۆست سپۆرت- سلێمانی

ئەنجومەنى تۆپى پێى نێودەوڵەتى سەر بە یەکێتى تۆپى پێى جیهان، کە بە ئاى ئێف ئەى بى ناسراوە و تایبەتە بە دیاریکردنى یاساکانى تۆپى پێ، گۆڕانکارییەکى نوێى لە لێدانى سزادا ڕاگەیاند.

ئەنجومەنى ناوبراو ئاشکرایکردووە، لە کاتى جێبەجێکردنى لێدانى سزادا ڕێگە بە یاریزانەکە دەدرێت، کە لێدانەکە جێبەجێ دەکات، گۆڵچی هەڵبخەڵەتێنێت لە ساتى ڕۆیشتن بۆ لاى تۆپەکە، بەڵام بە گەیشتنى بە تۆپەکە ئەو مافەى لێ دەسەندرێتەوە.

ئەنجومەنەکە ڕوونیکردووەتەوە، هەر یاریزانێک هەڵخەڵەتاندن بکات دواى ئەوەى گەیشتووە بە تۆپ لە ساتى لێدانى سزادا، ئەوا یاریزانەکە کارتى زەردى پێدەدرێت و حاڵەتەکەش دەبێت بە لێدانى ناڕاستەوخۆ بۆ تیپى بەرامبەر، گەر لێدانە سزاکەش ببێت بە گۆڵ یان نا.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…