18/12/2018

عەینی ئیماراتی مێژووی نوسیەوە

برادۆست میدیا

لە یاریگای هەزاع بن زەید و لە یاری پێش کۆتای مۆندیالی یانەکان ،یانەی عەینی ئیماراتی و یانەی ریفەربلیتی ئەرجەنتینی بەیەک گەیشتن .

لە دەست پێکی یاریەکەداو لە خولەکی 3 یانەی عەینی توانی لە ڕێگای یاریزان مارکۆس بیرگ گۆلی یەکەمیان تۆمارکرد ،وەڵامی یانەی ریفەربلیت خێڕا بوو ،توانیان لە خولەکەکانی 11 و 16 دوو گۆل تۆمار بکەن لە ڕێگای یاریزان رافائیل سانتۆس ،تایمی یەکەم بەو ئەنجامە بە کۆتا هات.

لە تایمی دووەم لە خولەکی 51 لۆکاس فێرناندس ئەنجامەکەی بۆ یانە ئیماراتیەکە یەکسان کردەوە،دواتر لە خولەکی 69 گۆنزالس ڵێدانێکی سزای لەدەست دا بۆ یانە ئەرجەنتینیەکە.

یاریەکە بەئەنجامی 2-2 بە کۆتا هات ،لەکاتی زیادکراویش هەردوو یانە گۆلیان پێ تۆمار نەکرا،هەردوو یانە بۆ یەک لاکردنەوەی ئەنجامەکە پەنایان بردە بەر لێدانی سزا،یانەی عەین توانی بە ئەنجامی 5-4 لە ریفەر بباتەوە،توانی خۆی بگەینێتە یاری کۆتای مۆندیالی یانەکان ،چاوەڕێ براوەی ریال و کاشیما دەکات .

 

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…