25/10/2018

سانجێرمان پلانێكی ترسناكی دژی ریال مه‌درید هه‌یه‌

یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی هه‌وڵده‌دات زیانێكی گه‌وره‌ به‌ ریال مه‌درید بگه‌یه‌نێت و یه‌كێك له‌ ئه‌ستێره‌ گه‌وره‌كانی یانه‌كه‌ بباته‌ ریزه‌كانییه‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵه‌كانی ماڵپه‌ڕی كالچیۆ مێركاتۆ، كارگێڕیی پاریس سانجێرمان هه‌وڵده‌دات تۆنی كرووسی ئه‌ستێره‌ی ئه‌ڵمانیی یانه‌ی ریال مه‌درید بباته‌ ریزه‌كانییه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، پاریس ده‌یه‌وێت ئه‌و ته‌نگژه‌یه بقۆزێته‌وه‌، كه‌ له‌ نێوان كرووس و راهێنه‌ری ریال هه‌یه‌، هه‌رچه‌نده‌ تۆنی كرووس ره‌تیكردووه‌ته‌وه‌ هیچ كێشه‌یه‌ك له‌ نێوان خۆی و لۆپیتیگێ هه‌بێت.

كرووس یه‌كێك له‌ یاریزانه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ریال مه‌دریده‌ و له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌دا سێ نازناوی چامپیۆنزلیگی به‌ده‌ستهێناوه‌، به‌ڵام له‌ یاریی رابردووی ریال به‌رامبه‌ر لیڤانتی له‌ لالیگا، له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ بوو، ئه‌مه‌ش وایكرد پێشبینی بوونی كێشه‌ له‌ نێوان كرووس و راهێنه‌ری ریالدا هه‌بێت.

تۆنی كرووس له‌ هاوینی 2014 و دوای بردنه‌وه‌ی مۆندیالی به‌رازیل له‌گه‌ڵ مانشافتی ئه‌ڵمانیا، له‌ بایرن میونشنه‌وه‌ به‌ بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ رووی له‌ ریال مه‌درید كرد.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…