20/12/2018

ریزبەندى فیفا.. بەلجیکا بە خاڵێک کەوتە پێش فەڕەنسا

ریزبەندى فیفا.. بەلجیکا بە خاڵێک کەوتە پێش فەڕەنسا

بەلجیکا لە پێشەنگى ریزبەندى هەڵبژاردەکانى جیهاندا کۆتایى بە ٢٠١٨ هێنا و بە جیاوازى تەنیا خاڵێک کەوتە پێش فەڕەنسا.

یەکێتى تۆپى پێى جیهان ریزبەندى باشترین هەڵبژاردەکانى جیهانى بۆ دواین مانگى ٢٠١٨ بڵاوکردەوە و هیچ گۆڕانکارییەکیش بەسەر ریزبەندیەکەدا نەهاتووە.

بەلجیکا پارێزگارى لە پێشەنگى ریزبەندیەکە کردووە و لە پلەى یەکەمدا کۆتایى بە ٢٠١٨ هێنا و بە کۆکردنەوەى هەزار و ٧٢٧ خاڵ و بە جیاوازى تەنیا خاڵێک کەوتووەتە پێش فەڕەنساى خاوەنى پلەى دووەمەوە، بەڕازیل و کرواتیا و ئینگلتەراش بە دواییەکدا لە پلەکانى سێیەم و چوارەم و پێنجەمدان.

پورتوگال و ئۆرۆگواى و سویسرا و ئیسپانیا و دانیمارکیش بەدواییەکدا پلەکانى شەشەم تا دەیەمیان گرتووە، ئەرجەنتینیش لە پلەى ١١یەمدایە.

هەڵبژاردەى عێراقیش پارێزگارى لە پێگەکەى خۆى کردووە و بە کۆکردنەوەى هەزار و ٢٧١ خاڵ لە پلەى ٨٨ى ریزبەندیەکەدایە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…