22/12/2018

ریال به‌رده‌وامه‌ له‌ نوسینه‌وه‌ی مێژوو

برادۆست میدیا

یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی به‌رده‌وامه‌ له‌ نوسینه‌وه‌ی مێژوو ،به‌  بوونیان به‌  پاله‌وانی مۆندیالی یانه‌كان سێجار له‌ دوای یه‌ك،له‌دوای بردنه‌وه‌ی له‌ یانه‌ی عه‌ینی ئیماراتی به‌ ئه‌نجامی (4-1) .

له‌گێمی یه‌كه‌مدا یانه‌ی شاهانه‌ به‌ لێدانێكی جوانی باشترین یاریزانی جیهان مۆدریچ له‌ خوله‌كی 14 گۆلی یه‌كه‌میان تۆمار كرد ،ئه‌و گێمه‌ به‌و تاكه‌ گۆله‌ به‌ كۆتا هات .

له‌ گێمی دووه‌مدا له‌ خوله‌كی 59ــدا ،یاریزان لۆرینتی توانی به‌لێدانێكی به‌هێز گۆلی دووه‌م تۆمار بكات ،پاشان رامۆس به‌لێدانێكی سه‌ر توانی گۆلی سێیه‌م له‌ خوله‌كی 78 تۆمار بكات ، یاریزانی عه‌ینی ئیماراتی ده‌سته‌وه‌ستان نه‌وه‌ستان تاكو له‌ خوله‌كی 86 به‌لێدانێكی سه‌ری یه‌كجار جوان تاكه‌ گۆلی خۆیان تۆمار كرد له‌ لایان یاریزان شیۆتانی ، له‌ دوا ساته‌كانی یاریدا ڤینیسیۆس تۆپێكی ئاراسته‌ی گۆل كرد ،به‌ر قاچی یه‌حیا نادر كه‌وت تۆپه‌كه‌ بووه‌ گۆل .

به‌م ئه‌نجامه‌ش ریال بووه‌ پاله‌وانی مۆندیالی یانه‌كانی جیهان ،پله‌ی دووه‌میش عه‌ینی ئیماراتی و پله‌ی سێیه‌میش ریفه‌ربلیتی ئه‌رجه‌نتینی به‌ده‌ستی هێنا .

خه‌ڵاته‌ تاكه‌كه‌سیه‌كانیش به‌خشرانه‌ یاریزانه‌ به‌ژداربووه‌كانی مۆندیالی یانه‌كان ،گاریس به‌یل بووه‌ باشترین یاریزانی پاله‌وانیه‌تیه‌كه‌ ،جامی زێریان پێ به‌خشی ،جامی زیوش درا كایۆیی یاریزانی عه‌ینی ئیماراتی ،جامی برۆنزیش درایه‌ سانتۆس یاریزانی ریفه‌ربله‌یت .

یانه‌ ئه‌وروپیه‌كان له‌ كۆی 15 پاله‌وانیه‌تی مۆندیالی یانه‌كان ،11 جار به‌ده‌ستیان هێناوه‌ ،پشكی شێریش وه‌به‌ر یانه‌ ئیسپانیه‌كان كه‌وتووه‌ ،كه‌وا تیایدا یانه‌ی ریال و بارسا 7 جار به‌ده‌ستیان هێناوه‌ ،4 جار ریال به‌ده‌ستی هێناوه‌ ،3 جاریش بارسا به‌ده‌ستی هێناوه‌.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…