22/09/2019

خەڵاتی باشترینەکان بە چ پێوەرێک بە یاریزان دەدرێت

رەوەز ئەحمەد

برادۆست سپۆرت

پێشەکی دەبێت شتێک بزانین  ئێمە سێ خەڵاتی گرنگمان هەیە، باشترین یاریزانی ئەوروپا، باشترین یاریزانی جیهان، تۆپی ئاڵتون، ئەمە ئەو سێ خەڵاتە گرنگەیە کە ئێستا رۆژنامە و هاندەر و هاوادارانی تۆپی پێ گرنگی پێ دەدەن.

ووردەکاریەکانی ئەم خەڵاتانە چۆنە:

💠باشترین یاریزانی ئەوروپا, ئەمە تایبەتە بە یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا و لەساڵی 2011ەوە دروستبوە و 80 راهێنەر کە بەشدارن لە چامپیۆنز لیگ دەنگ دەدەن لەگەڵ 55 رۆژنامەنوس کە ئەندامن لە یەکێتییە وەرزشییەکان، تەنها بە دەنگی ئەو دوو لایەنە باشترین یاریزانی ئەوروپا دیاریدەکرێت، خەڵاتەکە زیاتر پشت بە نازناو دەبەستێت، دیاریکردنی باشترین یاریزانی ساڵی رابردووە لەسەر ئاستی ئەوروپا تەنها ئەو یاریزانانە ئەگرێتەوە کە لە کیشوەری ئەوروپا یاریی دەکەن، زیاتریش تەرکیزی لەسەر چامپیۆنز لیگە، ئەمساڵ تا ئێستا ئەم خەڵاتە دابەشکراوەو ڤان دایک پلەى یەکەمی بەدەستهێنا.

ڤاندایک

🌐باشترین یاریزانی جیهان, دەبێت بزانین زە بێست خەڵاتێکە تایبەتە بە یەکێتیی تۆپی پێی جیهان واتە فیفا، سەرەتا 13 یاریزانی دیار و بەناوبانگی جیهان لە رابردودا کە ئێستا وانە بێژ و ئەندام و راوێژکاری فیفان هەڵدەستن بە دیاریکردنی 10 یاریزان وەک پاڵێوراو بۆ ئەو نازناوە، واتە ئەو 13 یاریزانەى پێشوی تۆپی پێ 10 یاریزان دیاریدەکەن، پاش دیاریکردنی 10 یاریزانەکە ، کاتی دەنگدان دەستپێدەکات بەم جۆرە:

  • هاندەران 25%
  • رۆژنامەنوسان 25%
  • راهێنەرانی هەڵبژاردەکان 25%
  • کاپتنی هەڵبژاردەکان  25%

دەنگی یەکەم پێنج خاڵ و دەنگی دووەم سێ خأڵ و دەنگی سێیەم یەک خاڵ دەبێت، بە پێی دەنگدان سێ یاریزان دەمێننەوە کە زۆرترین خاڵیان بەدەستهێناوە، ئێستا رۆناڵدۆ و، میسی و ڤان دایک ماونەتەوە، دوو شەممە خەڵاتەکە دەدرێت.

میسی – ڤاندایک

🔮 تۆپی ئاڵتون، ئەم خەڵاتە لە ساڵی 1956ەوە دەدرێت، بەڵام نە فیفا و نە یوفا نییە، بەڵکو تەنها گۆڤارێک دەیدات کە ناوی فرانس فوتبۆڵە، لە نێوان ساڵانی 2009 بۆ 2015  بە هاوبەشی لەگەڵ فیفا, بەڵام ئێستا جیابونەتەوەو هەر لایەو خەڵاتێکی خۆی هەیە، ئەم خەڵاتە هەروەک خەڵاتەکانی مارکا و ئاس و لاگازێتا و رۆژنامەکانی تر وایە، بەڵام ئەمە چونکە تۆپی ئاڵتونە و خەڵاتەکە گرانبەها ترە بۆیە زیاتر تەرکیزی خراوەتە سەر و جگە لەوەش ئەو چەند ساڵەى کە لەگەڵ فیفا، بەهاوبەشی درا زیاتر نرخى خەڵاتەکەى گەورەتر کرد، ئەم خەڵاتە چۆن دەدرێت و چۆن یاریزان دیاریدەکرێت، خەڵاتی تۆپی ئاڵتون، پشت دەبەستێت بە ئاستی یاریزان لە ساڵێکدا، نەک لە یەک وەرزی تۆپی پێی یاریکردندا، واتە پشت دەبەستێت بە ئاستی یاریزانەکە بۆ نمونە لە 1/1/2017 بۆ 1/1/2018، ئەوانەشی دەنگ دەدەن بریتین لە کۆمەڵێک رۆژنامەنوسی دیاریکراوی وڵاتەکانی جیهان، ئەمانە بەم جۆرە خاڵەکانیان دابەش دەبێت، شەش خاڵ بۆ یەکەم ، چوار خاڵ بۆ دووەم، سێ خاڵ بۆ سێیەم ، دوو خاڵ بۆ چوارەم یەک خاڵ بۆ پێنجەم، لەگەڵ دەنگی ئەندامانی گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ خۆی کە ئەوەش بڕێکی زۆر کەمە، ئەو یاریزانەى زۆرترین خاڵی کۆکردبوەوە ئەوە تۆپی ئاڵتون وەردەگرێت، 2ی مانگی 12 خەڵاتەکە دابەش دەکرێت.

تۆپی ئاڵتون
كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…