02/11/2019

جارێکیتر ڕیمۆنتادا بەسەر بارسێلۆنادا کرا

نیھاد سلیم حمد

برادۆست سپۆرت

٣١ـی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩، بارسێلۆنای ئیکوادۆری لە جامی ئیکوادۆر ڕووبەڕووی دێلفین بووەوە.

یانەی بارسێلۆنای ئیکوادۆری لە یاری چوون لە یاریگای خۆی ٤-١ سەرکەوتنی تۆمار کرد، بەڵام لە یاری گەڕانەوەدا بە ئەنجامی ٣-٠ تووشی شکست ھات و ڕیمۆنتادای بەسەردا کرا و ماڵئاوایی لە جامەکە کرد.

ئەم ڕیمۆنتادایەش ھاوشێوەی ڕیمۆنتادای ڕۆما بوو بەسەر بارسێلۆنای ئیسپانی لە ساڵی ٢٠١٧، کە ئەویش بە ھەمان شێوە لە یاری چوون ٤-١ سەرکەوتنی تۆمار کردبوو، بەڵام لە یاری گەڕانەوەدا ٣-٠ شکستی ھێنا و ماڵئاوایی لە چامپیۆنس لیگ کرد.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…