09/09/2019

یاریەک کە ھەرگیز عاشقانی تێنس لە بیری ناکەن، فیناڵی پاڵەوانێتی تێنسی ئەمریکای کراوە

نیھاد سلیم حمد

برادۆست سپۆرت

دوێنێ شەو. ٨ـی ٩ـی ٢٠١٩. فیناڵی پاڵەوانێتی تێنسی ئەمریکای کراوە لەسەر ئاستی پیاوان بەڕێوە چوو.

فیناڵی ئەمساڵی پاڵەوانێتی تێنسی ئەمریکای کراوە، یاریەکی بەھێز و دراماتیکی و پڕ ڕکابەری و بە تام و چێژ بوو، لە نێوان ھەردووک تێنسزانان ڕافایل نادالی ئیسپانی و دانیل میدڤیدیڤی ڕوسی.

لە سەرەتادا نادال دوو کۆمەڵەی یەکەمی بە ئەنجامەکانی (٧-٥)(٦-٣) بردەوە، بەڵام دواتر میدڤیدیڤ توانی بگەڕێتەوە نێو کەش و ھەوای یاریەکە و دوو کۆمەڵەی یەک بە دوای یەک لە نادال بباتەوە، بە ئەنجامەکانی (٧-٥)(٦-٤). لە کۆمەڵەی پێنجەم و کۆتاییدا دوای ڕکابەریەکی بەھێز دواجار نادال توانی ئەو کۆمەڵەیەش بە ئەنجامی (٦-٤) لە بەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێبێنێت و ببێتە پاڵەوانی پاڵەوانێتیەکە.

یاریەکە چوار کاتژمێر و ٥١ خولەکی خایاند.

•نادال تاوەکوو ئێستا چوار جار توانیوویەتی ببێتە پاڵەوانی پاڵەوانێتی تێنسی ئەمریکای کراوە.

نادالی ٣٣ ساڵان. ژمارەی نازناوە گراند سلامەکانی لە کاروانی وەرزشی خۆیدا گەیاندە نازناوی ژمارە ١٩. بەم شێوەیە(١٢ نازناوی فەڕەنسای کراوە، ٤ نازناوی ئەمریکای کراوە، ٢ نازناوی وێمبڵدۆن، ١ نازناوی ئوستڕالیای کراوە).

ڕافایل نادال ٣_٢ دانیل میدڤیدیڤ
نادال بۆ چوارەمجار بووە پاڵەوانی پاڵەوانێتی ئەمریکای کراوە
پاڵەوان و دووەمی پاڵەوانێتی ئەمریکای کراوە
كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…