02/02/2020

پاڵەوانێتی ئوستڕالیای کراوە لەسەر ئاستی پیاوانیش کۆتایی ھات

نیھاد سلیم حمد

برادۆست سپۆرت

ئەمڕۆ یەک شەمە، ٢ـی شوباتی ٢٠٢٠. فینالی پاڵەوانێتی تێنسی ئوستڕالیای کراوە لەسەر ئاستی پیاوان لە نێوان دۆمینیك تیم و نۆڤاك جۆکۆڤیچ بەڕێوە چوو.

جۆکۆڤیچ سێتی یەکەمی بە ئەنجامی (٦-٤) بردەوە. دواتر تیم سێتەکانی دووەم و سێیەمی بە ئەنجامەکانی (٦-٤)(٦-٢) بردەوە و نزیك بوو لەوەی ببێتە پاڵەوان، بەڵام نۆلی بە بەھێزی گەڕایەوە و سێتەکانی چوارەم و پێنجەمی بە ئەنجامەکانی (٦-٣)(٦-٤) بردەوە و بۆ ھەشتەمین جار لە کاروانی وەرزشی خۆیدا بووە پاڵەوانی پاڵەوانێتیەکە.

نۆڤاک جۆکۆڤیچ بە بەدەست ھێنانی ئەم پاڵەوانێتیە گەڕایەوە پێشەنگی تێنسزانانی جیھان.

نۆڤاک جۆکۆڤیچ پاڵەوانی ئوستڕالیای کراوە بۆ ساڵی ٢٠٢٠
كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…