23/06/2019

رۆجێر فێدرێر لە دیڤید گۆڤینی بردەوە

برادۆست وەرزش ـ تێنسی پیاوان

رۆجێر فێدرێری سویسری توانی دیڤید گۆڤینی بەلژیکی ببەزێنێت،و ببێتە پاڵەوانی هالەی ئەڵمانیا.

لەیاری کۆتایدا رۆجێر بە ئاستێكی بەرز دەركەوت و توانی بە دوو كۆموڵەی بێ وەڵام یارییەكە لە بەرژەوەندی خۆی كۆتایی پێبهێنێت” خاڵی كۆمەڵەكانیشی (٧ _ ٦ و ٦ _ ١) بوون.

فێدرێری تەمەن ٣٧ ساڵ بۆ جاری دەیەم نازناوی ئەم پاڵەوانێتیەی بەدەستهێنا.

دوای بردنەوەی ئەم پاڵەوانێتیە كە ٥٠٠ خاڵی لەسەربوو، مایسترۆ بە ریزبەندی دووەمی جیهانی بەشداری پاڵەوانێتی ویمبڵدۆن دەكات كە بە یەكێك لە چوار پاڵەوانێتیە مەزنەكەی تێنسی سەر زەوی دادەنرێت.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

گرنگترین یاریەکانی ئەمڕۆ

برادۆست سپۆرت- ھەولێر ئەمڕۆ دوو شەمە، 7ـی 9ـی 2020. یاریەکانی گەڕی دووەمی خولی نەتەوەکانی …