05/01/2019

تێنسی سەرزەوی: جۆکۆڤیچ مالئاوای لە جامی ئیکسۆن مۆبێل کرد

نۆڤاک جۆکۆڤیچی سڕبی بە رۆبەرت باوتیستای ئیسپانی لەیاری پێش کۆتای تووشی شکست هات ومنلئاوایی لەجامی ئیکسۆن مۆبیل کرد و یاریزانە ئیسپانیەکەش گەیشتە یاریی کۆتایی.

لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی ئیکسۆن مۆبیل کە یاریەکانی لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بەرێوەدەچێت، نۆڤاک جۆکۆڤیچی سربی روبەرووی باوتیستای ئیسپانی بوەوە.

بەشێوەیەکی چاوەروان نەکراو دوور لە پشبینیەکان جۆکۆڤیچ بە کۆمەڵەیەک بەرامبەر بە دوو کۆمەڵە بە باوتیستا دۆڕا و لە پاڵەوانێتیەکە کرایە دەرەوە.
لە یارییەکی تردا تۆماس بریدیچی چیکی روبەروی مارکۆی ئیتالی بوەوە ، بریدیچ بە دوو کۆمەڵەى بێ بەرامبەر سەرکەوتنی بەسەر یاریزانە ئیتالیەکە بەدەستهێنا، زبەوەش یاریی کۆتایی پاڵەوانێتیی ئیکسۆن مۆبێل بۆ تێنسی سەرزەوی لە نێوان پاولێستاى ئیسپانی و بریدیچی چیکی دەبێت.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…