14/06/2019

تیپێکی کەنەدی بووە پالەوانی NBA

نیھاد سلیم حمد

برادۆست سپۆرت

بەرە بەیانی ئەمڕۆ ھەینی، ١٤ـی ٦ـی ٢٠١٩، شەشەم یاری یەکلایی کردنەوەی ئێن بی ئەی بۆ دیاری کردنی پالەوانی ئەم سالی ئێن بی ئەی بەڕێوە چوو.

.

یاریەکە لە نێوان تیپەکانی تۆرنتۆ ڕاپتەرز و گۆڵدن ستەیت واریۆرز بوو.

تیپی تۆرنتۆ لە چارەگی یەکەم بە ٣٣ پۆینت بەرانبەر ٣٢ پۆینت پێشکەوت، چارەگی دووەمیش ھەر بۆ تیپی تۆرنتۆ بوو بە ٢٧ پۆینت بەرانبەر ٢٥ پۆینت، لە چارەگی سێیەم تیپی گۆڵدن ستەیت باشتر بوو ئەم چارەگەی لە بەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێھێنا بە ٣١ پۆینت بەرانبەر ٢٦ پۆینت، بەلام لە چارەگی چوارەم و کۆتایی تیپی تۆرنتۆ دووبارە پێشکەوت بە ٢٨ پۆینت بەرانبەر ٢٢ پۆینت.

لە ئەنجامدا تیپی تۆرنتۆ بە ١١٤ پۆینت بەرانبەر ١١٠ پۆینت یاریەکەی لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی کردەوە.

.

بەم ئەنجامانەش تیپی تۆرنتۆ لە کۆی شەش یاری لە چوار یاری سەرکەوتنی تۆمار کرد و بووە پالەوانی ئەم سالی NBA.

.

•تۆرنتۆ بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا بووە پالەوانی پالەوانێتیەکە.

•یاریزانی تیپەکە لیۆنارد بە باشترینی پالەوانێتیەکە دیاری کرا.

تۆرنتۆ پالەوانی NBA
لیۆنارد باشترین یاریزانی NBA
كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…