07/08/2020

برادۆست بۆندی لەگەڵ پێنج یاریزان واژۆکرد

بۆ بەهێزکردنی ریزەکانی تیپەکە و ئامادەکاری بۆ یارییەکانی ئەمساڵ و سەرەتای ساڵی داهاتوو، تیپی برادۆست بۆندی لەگەڵ پێنج یاریزانی بەناوبانگ واژۆکرد.

محەمەد بەرزنجی بەڕێوەبەری تیپی برادۆست رایگەیاند، ” بۆ بەهێزکردنی ریزەکانی تیپەکەیان بۆندیان لەگەڵ پێنج یاریزانی بەتوانا و بەناوبانگی کوردستان و عێراق واژۆکردوە.

بەرزنجی ئاماژەی بەوەشدا، لەئێستادا تیپی پلە یەک و پلە دووی برادۆست زۆر بەباشی ئامادەیە بۆ رکابەرییەکانی سەر ئاستی پارێزگای کەرکووک و عێراق.

محەمەد بەرزنجی باسی لەوەشکرد، ” سەرکەوتووبوونە لە واژۆکردنی بۆند لەگەڵ ئەو پێنج یاریزانە کە دەتوانن ئاستی تیپەکە و ئەنجامەکانی باش بکەن، بەو ئومێدەی بتوانن لەسەر ئاستی عێراق ئەنجامی باش بەدەست بهێنن.

بەرزنجی سوپاسی یاریزانە تازەکانی تیپەکەی کرد کە ئاسانکاریان کردوە بۆ هاتن بۆ تیپی برادۆست.

ئەو یاریزانانەی تیپی برادۆست بۆندی لەگەڵ واژۆکردون بریتین لە:
یەکەم: حەمود مەشعان، یاریزانی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق، لەیانەی دیوانیە(خولی نایابی عێراق)ەوە پەیوەندی بە برادۆستەوە کردووە.

دووەم: کابان حاتەم، پێشتر یاری بۆ یانەکانی کەرکووک و غازی باکوور و دیالە و خاک کردووە.

سێیەم: محەمەد ئیبراهیم(حەمە ڕۆناڵدۆ)، یاریزانی پێشووی یانەکانی پێشمەرگەی سلێمانی و دەربەندیخان و پێنجوێن.

چوارەم: دڵشاد حەمەڕەش عەبدوڵا، لەیانەی برایەتیەوە، پێشتر یاری بۆ سەناعەی بەغدا و دەربەندیخان کردووە.

پێنجەم: ڕاستگۆ فەریق عەبدوڵا، یاریزانی یانەی سۆلاڤ و پێشتری کەرکووک و خاک.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

گرنگترین یاریەکانی ئەمڕۆ

برادۆست سپۆرت- ھەولێر ئەمڕۆ دوو شەمە، 7ـی 9ـی 2020. یاریەکانی گەڕی دووەمی خولی نەتەوەکانی …