07/08/2019

تۆپی پێ ئەمڕۆش بێبەش نەبوو لە لەدەستدانی ئەستێرەکانی

نیھاد سلیم حمد

برادۆست سپۆرت

ئەمڕۆ چوار شەمە، ٧ـی ٨ـی ٢٠١٩. تۆپی پێ ئەستێرەیەکیتری لەدەستدا.

دیگۆ فۆڕلان یەکێک لە گەورەترین و دیارترین یاریزانانی مێژووی ئۆرۆگوای بڕیاری وازھێنانی یەکجارەکی لە تۆپی پێدا.

فۆڕلان لە کاروانی وەرزشیدا خۆیدا یاری بۆ یانەکانی ئیندیپیندینتی و مانچستەر یونایتد و ڤیاڕیال و ئەتلەتیکۆ مەدرید و ئینتەر میلان و ئینتەرناشیۆنال و سیریزۆ ئۆساکا و پینارۆل و مۆمبای ستی و کیتچی کردووە.

لەگەڵ ئەم یانانە لە ٥٢٥ یاری ٢٢٢ گۆڵی تۆمار کردووە.

ھەروەھا لەگەڵ ھەلبژاردەی وڵاتەکەی لە ١١٢ یاری ٣٦ گۆڵی تۆمار کردووە.

فۆڕلان دووجار خەڵاتی پێڵاوی ئاڵتوونی و جارێک پێڵاوی ئاڵتوونی لەسەر ئاستی کیشوەری ئەوڕوپا و جارێکیش تۆپی ئاڵتوونی لە جامی جیھانی ٢٠١٠ ـی بەدەست ھێناوە.

لەگەڵ ھەلبژاردەی وڵاتەکەی لە مۆندیالی ٢٠١٠ ئاستێکی نموونەیی پێشکەش کرد بەڵام نەیتوانی نازناوەکەی بۆ بەدەست بێنێت، بەڵام لە ساڵی ٢٠٠٤ میدالیای برۆنزی لە کۆپا ئەمریکا و  ساڵی ٢٠١١ـش بووەتە پاڵەوانی کۆپا ئەمریکا لەگەڵ ئۆرۆگوای.

ناوبراو ناوی تەواوی دیگۆ فۆڕلان کۆرازۆیە و لە دایکبووی ساڵی ١٩٧٩ـی شاری مۆنتیڤیدیۆی وڵاتەکەیەتی.

دیگۆ فۆڕلان بە درێسی ھەلبژاردەی وڵاتەکەی
كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…