16/05/2020

بۆندس لیگا بە دێربیەکی بەھێز دەست پێ دەکاتەوە

نیھاد سلیم حمد

برادۆست سپۆرت

 

ئەمڕۆ شەمە، ١٦ـی ئایاری ٢٠٢٠. دوای زیاتر لە دوو مانگ وەستان بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆندس لیگا بە دێربیەکی ئاگرین دەست پێ دەکاتەوە.

 

وابڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر ٤:٣٠ خولەک بە کاتی ھەولێری پایتەخت برۆسیا دۆرتموند و شالکە، لەسەر یاریگای سیگنال ئیدۆنا پارکی تایبەت بە دۆرتموند ڕووبەڕووی یەک ببنەوە.

 

یاری نێوان ئەم دوو یانەیە بە دێربی ڕیڤێر ناسراوە.

یەکەم ڕووبەڕوو بوونەوەیان دەگەڕێتەوە بۆ ٩٥ ساڵ پێش ئێستا، کە تیایدا شالکە ٤ـ٢ گۆڵ بردنەوەی تۆمار کردبوو.

 

ھەردووک یانە تاوەکوو ئێستا ١٥٥ جار ڕووبەڕووی یەک بوونەتەوە.

شالکە ٦٠ یاری بردووەتەوە. دۆرتموندیش ٥٢ یاری. ھەروەھا لە ٤٣ یاری بەرامبەر بوون.

 

گەورەترین بردنەوەی نێوانیشیان ھەر بەشی شاھانەکانی ئەلمانیایە(شالکە)، ئەویش لە ساڵی ١٩٤٠ بووە. کاتێک بە ئەنجامی ١٠ گۆڵی بێ وەڵام لە دۆرتموندی بردووەتەوە.

 

لە کۆتاییدا ئەوەی ماوەتەوە بیڵێین ئەوەیە کە دوای تێپەڕ بوونی ٢٥ گەڕ دۆرتموند بە کۆ کردنەوەی ٥١ خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی بۆندس لیگادایە. ھەرچی یانەی شالکەیە بە ٣٧ خاڵ پلەی شەشەمی ڕیزبەندی گرتووە.

دێربی ڕیڤێر (دۆرتموند & شالکە)
كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…