09/04/2020

بارسێلۆنا و ڕیال مەدریدی ڕەتکردۆتەوە و بایرن میونخی دەوێ

نیھاد سلیم حمد

برادۆست سپۆرت

 

ڕۆژنامەی سکای سپۆرت لە نوێترین ھەواڵیدا باس لەوە دەکات، کە ئەستێرەی لاوی ئەڵمانی کای ھاڤێرتز لە پێناو بایرن میونخ، بارسێلۆنا و ڕیال مەدریدی ڕەتکردەوە.

 

ناوەڕاستکارەکەی بایەر لیڤەرکوزن دەیەوێ لەگەڵ کرانەوەی دەرگای گواستنەوەی یاریزانان پەیوەندی بە بایرن میونخەوە بکات، نەك بارسێلۆنا یاخود ڕیال مەدرید، بەڵام تاکە بەربەستی بۆندەکە نرخەکەیەتی کە لیڤەرکوزن لە بەرامبەردا داوای ١٠٠ ملیۆن پاوەند دەکات.

 

ھاڤێرتزی ٢٠ ساڵان. لە ساڵی ٢٠١٦ یەکەم یاری بە درێسی بایەر لیڤەرکوزن ئەنجامدا. کە ئەوکات تەمەنی تەنھا ١٧ ساڵ و ١٢٦ ڕۆژ بوو، بەمەش بوو بە لاوترین یاریزان لە مێژووی بۆندس لیگا بەشداری بکات.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…