26/05/2020

ئەمڕۆ کلاسیکۆی ئەڵمانیا بە شێوەیەکی جیاواز بەڕێوە دەچێت

نیھاد سلیم حمد

برادۆست سپۆرت

 

ئەمڕۆ سێ شەمە، ٢٦ـی ئایاری ٢٠٢٠. کلاسیکۆی ئەڵمانیا کە بە دێر کلاسیکەر ناسراوە لە نێوان برۆسیا دۆرتموند و بایرن میونخ بەبێ ئامادە بوونی ھاندەر بەڕێوە دەچێت.

 

یاریەکە کاتژمێر ٧:٣٠ خولەک بە کاتی ھەولێری پایتەخت، لەسەر یاریگای سیگنال ئیدۆنا پارکی تایبەت بە دۆرتموند و بە ناوبژیوانی ستیلەر بەڕێوە دەچێت.

 

ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵێک ئاماری مێژووی کلاسیکۆی ئەڵمانیان:

 

•ھەردووک یانەیە لە مێژوویاندا ١٢٥ جار ڕووبەڕووی یەک بوونەتەوە.

•یەکەم بەریەک کەوتنیان دەگەڕێتەوە بۆ ٥٥ ساڵ پێش ئێستا، کە تیایدا دۆرتموند ٢ـ٠ سەرکەوتنی تۆمار کرد.

•لە کۆتا ڕووبەڕوو بوونەوەشیان بایرن ٤ـ٠ براوە بووە.

•گەورەترین سەرکەوتنیش بەشی باڤاریەکانە، کاتێک لە ساڵی ١٩٧١ بایرن ١١ـ١ لە دۆرتموندی بردبووەوە.

•بایرن بە ٥٩ بردنەوە خاوەنی زۆرترین بردنەوەیە.

•لیڤاندۆڤسکی بە ٢٢ گۆڵ گۆڵکاری مێژوویی کلاسیکۆیەکەیە.

•میکێل زۆرک بە ٢٨ جار زۆرترینجار بەشداری کلاسیکۆی کردووە.

 

ئەوەی ماوەتە ئەوەیە کە بایرن میونخ بە کۆ کردنەوەی ٦١ خاڵ سەروو ڕیزبەندی بۆندس لیگای گرتووە. ھەرچی دۆرتموندە بە کۆ کردنەوەی ٥٧ خاڵ پلەی دووەمی ڕیزبەندی گرتووە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…