09/11/2019

ئەمڕۆ کلاسیکۆی ئەڵمانیا بەڕێوە دەچێت، مێژووی ڕووبەڕوو بوونەوەیان و زانیاری زیاتر

نیھاد سلیم حمد

برادۆست سپۆرت

ئەمڕۆ شەمە، ٩ـی نۆڤەمبەری ٢٠١٩، یەکەم کلاسیکۆی ئەم وەرزەی بۆندس لیگای ئەڵمانی بەڕێوە دەچێت.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەمە، بایرن میونخ و برۆسیا دۆرتموند یەکەم کلاسیکۆی ئەم وەرزەی بۆندس لیگا، لە گەڕی ١١ـدا، لەسەر یاریگای ئەلیانز ئەرینای تایبەت بە بایرن، لە کاتژمێر ٨:٣٠ خولەک بەکاتی ھەولێری پایتەخت، بە ناوبژیوانی فلیکس زڤایەر ئەنجام بدەن.

ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەم دوو یانەیە بە کلاسیکۆی ئەڵمانیا ناودەبرێت و یەکەم ڕووبەڕوو بوونەوەشیان دەگەڕێتەوە بۆ ٥٣ ساڵ پێش ئێستا، کاتێک لە ١٦ـی ١١ـی ١٩٦٥ بۆ یەکەمجار دژی یەک وەستانەوە، تیایدا دۆرتموند توانی ٢-٠ سەرکەوتن تۆمار بکات.

کۆتا ڕووبەڕوو بوونەوەش لە ٣ـی ٨ـی ئەمساڵ بوو کاتێک لە سوپەڕی ئەڵمانیا بەرامبەر یەک وەستانەوە، بە ھەمان شێوەی یەکەم بەریەک کەوتنیان دۆرتموند بە ٢-٠ شکستی کردە بەشی باڤاریەکان.

ھەردووک یانە لە مێژوویاندا ١٢٤ جار ڕووبەڕووی یەک بوونەتەوە، بایرن بە ٥٨ بردنەوە خاوەنی زۆرترین بردنەوەیە.

گەورەرین سەرکەوتنیش بەشی بایرنە کاتێک لە ٢٧ـی ١١ـی ١٩٧١ توانی ١١-١ شکست بە دۆرتموند بھێنێت.

میچایل زۆرک لە برۆسیا دۆرتموند زۆرترینجار بەشداری کلاسیکۆی ئەڵمانیای کردووە کە ٢٨ جارە.

ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی ھێرشبەری پێشووی دۆرتموند و ئێستای بایرن گۆڵکاری مێژوویی کلاسیکۆیە بە ٢٠ گۆڵ.

دوای تێپەڕ بوونی دە گەڕ برۆسیا دۆرتموند بە کۆ کردنەوەی ١٩ خاڵ پلەی سێیەمی ڕیزبەندی بۆندس لیگای گرتووە، ھەرچی بایرن میونخە بە کۆ کردنەوەی ١٨ خاڵ لە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندی دەبینرێت.

بایرن میونخ & برۆسیا دۆرتموند
كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…