09/08/2019

ئەمڕۆ وەرزی نوێی خولەکانی ئەوڕوپا دەست پێدەکەن

نیھاد سلیم حمد

برادۆست سپۆرت

ئەمڕۆ ھەینی، ٩ـی ٨ـی ٢٠١٩. ھەندێ لە خولە گەورەکانی ئەوڕوپا دەست پێدەکەن.

وابڕیارە ئەمڕۆ خولە گەورەکانی وەکوو پریمەر لیگی ئینگلیزی و لیگاوەنی فەڕەنسی و پریمێرا لیگی پۆرتوگالی جامی پۆکالی ئەلمانی بۆنوەرزی ٢٠١٩-٢٠٢٠ دەست پێدەکەن.

سەرەتا و لە کاتژمێر ٩:٤٥ خولەک بە کاتی ھەولێری پایتەخت، بە ئەنجامدانی یەک یاری لیگاوەنی فەڕەنسی و بە ئەنجامدانی سێ یاری جامی پۆکالی ئەلمانی دەست پێبکەن.

•مۆناکۆ و لیۆن یاری کردنەوەی لیگاوەنی فەڕەنسی ئەنجام دەدەن.

•لە جامی پۆکالی ئەلمانیش ھەریەکە لە یانەکانی ویردینگین و دۆرتموند ھەروەھا ساندھاوسن و میونشنگلادباغ، وە ئینگۆلستاد و نۆرنبێرگ ڕووبەڕوو دەبنەوە.

•لە کاتژمێر ١٠ـش بە کاتی ھەولێری پایتەخت لیڤەرپوول و نۆرویچ ستی یاری کردنەوەی پریمەر لیگی ئینگلیزی ئەنجام دەدەن.

•دواتر و لە کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەک خولی پۆرتوگالیش بە یاری نێوان پۆرتیمۆنینس و بیلینسیس ساد دەست پێدەکات.

وا چاوەڕوان دەکرێت ئەمسال جیاوازتر لە سالانی ڕابردوو ڕکابەریەکی بەھێزتر لە سەرجەم خولەکان ھەبێت، بەھۆی ئەنجامدانی بۆندی نوێ و گەورەوە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…