14/08/2019

ئەمڕۆ سوپەڕی ئەوڕوپا بەڕێوە دەچێت

نیھاد سلیم حمد

برادۆست سپۆرت

ئەمڕۆ چوار شەمە، ١٤ـی ٨ـی ٢٠١٩. جامی سوپەڕی ئەوڕوپا بۆ ساڵی ٢٠١٩ بەڕێوە دەچێت.

٤٤ـەمین جامی سوپەڕی ئەوڕوپا تایبەت دەبێت بە ئینگلیزەکان.

تیایدا لیڤەرپوولی پاڵەوانی چامپیۆنس لیگی ٢٠١٩ و چێلسی پاڵەوانی یۆرۆپا لیگی ٢٠١٩ ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە.

یاریەکە ئەمشەو کاتژمێر ١٠ بە کاتی ھەولێری پایتەخت، لە یاریگای ڤۆدافۆن پارک لە لە شاری ئیستەنبۆلی وڵاتی تورکیا بەڕێوە دەچێت.

ئەم یاریە بۆ فەڕەنسیەکانیش تایبەتە، چونکە بۆ یەکەمجار خانمە ناوبژیوانێک یاریەکی فەرمی پاڵەوانێتیەکی ئەوڕوپی بەڕێوە دەبات ئەویش ستیفان فراپارتی خانمە ناوبژیوانی فەڕەنسیە.

•لیڤەرپوول لە مێژووی خۆیدا سێجار بووەتە پاڵەوانی سوپەڕی ئەوڕوپا، لە بەرامبەردا چێلسی تەنھا جارێک بووەتە پاڵەوان.

پاڵەوانێتی سوپەڕی ئەوڕوپا لە نێوان پاڵەوانی چامپیۆنس لیگ و پاڵەوانی یۆرۆپا لیگ بەڕێوە دەچێت. بۆ یەکەمجاریش ٤٧ ساڵ لەمەو بەر لە ساڵی ١٩٧٢ بەڕێوە چوو. بارسێلۆنای ئیسپانی و میلانی ئیتالی زۆرترینجار بوونەتە پاڵەوان بە پێنج جار.

لیڤەرپوول & چێلسی
كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…