06/02/2020

ئەمڕۆ تەنھا دوو یاری لەسەر ئاستی خول و جامە گەورەکانی ئەوڕوپا بەڕێوە دەچن

نیھاد سلیم حمد

برادۆست سپۆرت

ئەمڕۆ پێنج شەمە، ٦ـی شوباتی ٢٠٢٠. بە ئەنجامدانی دوو یاریتر کۆتایی بە یاریەکانی چارەگی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا دێت.

کاتژمێر ٩ـی شەو بەکاتی ھەولێری پایتەخت ڕیال مەدرید و ڕیال سۆسیدا لەسەر یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە ڕیال مەدرید سێیەم یاری چارەگی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا ئەنجام دەدەن.

کاتژمێر ١١ـی شەویش ئەتلەتیك بلباو و بارسێلۆنا لەسەر یاریگای سان مامێس کۆتا یاری چارەگی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا ئەنجام دەدەن و ناسنامەی چوار یانەکەی چوارگۆشەی زێڕین ئاشکرا دەبن.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…