16/02/2020

ئەمشەو فینالی باسکەی جامی شای ئیسپانیا بەڕێوە دەچێت

نیھاد سلیم حمد

برادۆست سپۆرت

وابڕیارە ئەمشەو کاتژمێر ٨:٣٠ خولەك بەکاتی ھەولێری پایتەخت فینالی باسکەی جامی شای ئیسپانیا لە نێوان تیمی باسکەی ڕیال مەدرید و تیمی باسکەی  یونیکاخا مەلەگە بەڕێوە بچێت.

ھەردووك تیمەکە لە چوارگۆشەی زێڕینی پاڵەوانێتیەکە توانیا سەرکەوتنی گەورە دەستەبەر بکەن و خۆیان بگەیننە فینال.

•ڕیال مەدرید لە چوارگۆشەی زێڕین توانی بە ئەنجامی ٩١ خاڵ بەرامبەر ٦٨ خاڵ لە ڤالێنسیا باسکێت بباتەوە.

•یونیکاخا مەلەگەش بە ٩٢ خاڵ بەرامبەر ٥٩ خاڵ لە مۆرابانک ئەندۆرای بردبووەوە.

ڕیال مەدرید زۆرترینجار لە مێژوودا بووەتە پاڵەوانی باسکەی جامی شای ئیسپانیا (٢٧). یونیکاخا مەلەگەش لە مێژوویدا تەنھا جارێك بووەتە پاڵەوانی پاڵەوانێتیەکە.

ڕیال مەدرید & یونیکاخا مەلەگە
كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…