06/04/2020

ئەلیکساندەر پاتۆ ئارەزوو دەکات بگەڕێتەوە ئەوڕوپا

نیھاد سلیم حمد

برادۆست سپۆرت

ھێرشبەری بەڕازیلی ئەلیکساندەر پاتۆ لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەوانێك کاتێك لێی دەپرسێ:

ئایا ئارەزوو دەکەی بگەڕێیەوە ئەوڕوپا؟

پاتۆش بە “بەڵێ” وەڵام دەداتەوە. ئەوەی جێی سەرنجە ڕۆژنامەوانەکە بەردەوام دەبێت و لێی دەپرسێ:

ئایا دەگەڕێیەوە میلان؟

ناوبراویش ئەڵێ “زۆر خۆش دەبێ” ئەمەش ئەوە دەگەیەنێ کە ناوبراو ئارەزوو دەکات بگەڕێتەوە میلان.

پاتۆی ٣٠ ساڵان. لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٧ بۆ ٢٠١٣ درێسی میلانی پۆشیوە. تیایدا ناوبراو ٥٧ گۆڵی لە ١٤٠ یاریدا تۆمار کردووە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…