16/04/2019

پرۆژەیاسای “بە تیرۆریست ناساندنی سوپای ئەمریکا” پەسەندکرا

برادۆست میدیا

کەمێک پێش ئێستا پەرلەمانی کۆماری ئیسلامی ئێران پرۆژەیاسای “بە تیرۆریست ناساندنی سوپای ئەمریکا”ی پەسەندکرد.

پڕۆژەیاساکەی پەرلەمانی کوماری ئیسلامی ئێران تایبەت بە تیرۆریست ناساندنی ناوەندی فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا (سەنتکام) لە پەرلەمانی ئێران خرایە دەنگدان، ٢٠٤ پەرلەمانتار بە بەڵێ دەنگی پێدا و ۲ پەرلەمانتاریش دەنگی نەخێریان بە پڕۆژە یاساکە دا.

بەپێی ناوەڕۆکی یاساکەی پەرلەمانی کۆماری ئیسلامی ئێران، ناوەندی فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا (سەنتکام) و هەموو ناوەندەکانی سەر بەم فەرماندەییە “بە تیرۆریست” ناسێندران و هەرجۆرە هاوکاری دارایی، سیاسی، هەواڵگری، تەکنیکی و راهێنان لەگەڵ ئەو ناوەندە بە هەوڵی تیرۆریستی لە قەڵەمدەدرێت.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەستپێدەکەنەوە

دوای وەستانی گەشت ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو دەوڵەت بەهۆی کۆڕۆناوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تور…