22/05/2019

یەکێتیی پیاوان: کوشتنی پیاوان بەدەستی ژنان زیادیکردووە

برادۆست میدیا

سەرۆکی لقی هەولێری رێکخراوی یەکێتیی پیاوانی کوردستان دەڵێت “کوشتنی پیاوان بەدەستی ژنان زیادیکردووە”.

ئەژی ئیبراهیم، سەرۆکی لقی هەولێری رێکخراوی یەکێتیی پیاوانی کوردستان بۆ (رووداو) دواو و دەڵێت،”هەرچەندە شەش مانگ جارێک ئامارەکانی پەیوەست بە تووندوتیژی بڵاودەکەینەوە، لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و کەرکووک کوشتنی پیاوان بەدەستی ژنەکانیان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە، دۆسییەکانیش جیاوازن و لێکۆڵینەوە تێیاندا بەردەوامە”.

ئەژی ئیبراهیم ئەوەشی گوت “جگە لە کوشتنی پیاوان، دیاردەی خۆکوشتنی پیاوانیش بە هۆکاری پاڵنەری ئابووری لە شارەکانی هەرێمی کوردستان زیادیکردووە”.

باسی لەوەشکرد، ئەگەر چوار مانگی ئەمساڵ لەگەڵ چوار مانگی ساڵی رابردوو بەراوردبکەین، تووندوتیژییەکان بەرامبەر پیاوان روو لە زیادبوونە.

سەرۆکی لقی هەولێری رێکخراوی یەکێتیی پیاوان ئاماژەی بەوە کرد “دەستبەسەرداگرتنی مووچە لەلایەن ژنان و زەوتکردنی منداڵ لەلایەن ژنانەوە لە حاڵەتی جیابوونەوەدا روو لە زیادبوونە”.

بەپێی دواین ئاماری رێكخراوی یەكێتیی پیاوانی کوردستان، لە ساڵی ٢٠١٨ دا ١١٥ حاڵەتی کوشتن و خۆکوشتنی پیاوان تۆمارکراون و پێنج پیاویش بەدەستی ژنەکانیان کوژراون، دوو هەزار سکاڵای جیاوازیش لەلایەن پیاوانەوە دژ بە ئافرەتان تۆمارکراون.

هاوکات هەر بەپێی ئاماری یەکێتیی پیاوان، لەماوەی پێنج ساڵی رابردوودا ٣٩٣ پیاو خۆیان کوشتووە و ٢٩ پیاوی دیکەش بەدەستی ژنەکانیان کوژراون.

سەرچاوە: Rudaw

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…