28/03/2019

پێشبینی دەکرێت ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆدا بڕیار لەزیادکردنی کورسییەک بۆ کەرکوک بدات

ئەمڕۆ پێنج شەممە ۲٨ی ئادار، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تاوتوێی ھەمواری یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەکات و ١٢٠ واژۆ کۆکراوەتەوە بۆ دابینکردنی کورسییەک لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بۆ پێکھاتەی کاکەیی.

دیلان غەفور، پەرلەمانتاری یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە راگەیاندنی حزبەکەی راگەیاندوە، لەچوارچێوەی بڕگەی یەکەم لە مادەی (١٥)ی یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، کە تایبەتە بە کورسی کۆتا بۆ پێکھاتەکانی عیراق، وەکو پەرلەمانتارێکی کەرکوک پێشنیازم کردووە کورسییەکی کۆتا بۆ پێکھاتەی کاکەیی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دابنرێت.

وتیشی: “بۆ ئەو مەبەستە ١٢٠ واژۆی پەرلەمانتارانم کۆکردۆتەوەو ھەر ئەمڕۆش ٢٧ی ٣ی ٢٠١٩، لە لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەران گفتوگۆم لەسەر ئەو پێشنیازە کرد و پێداگیریم کرد کە دەبێت کورسییەک بۆ ئەو پێکھاتەیە تەرخان بکرێت وەکو ھەموو پێکھاتەیەکی تری عیراق”.

بەوتەی دیلان غەفور پەرلەمانتاری کەرکوک، ھەرچەندە ئەندامانی لیژنەی یاسایی پەرلەمان، پێیان وابوو کە پێشنیازی تەرخانکردنی کورسییەک بۆ پێکھاتەی کاکەیی لەچوارچێوەی ژمارەی کورسییەکانی ئەنجومەنی پارێزگا بێت نەک کورسییەک زیاد بکرێت، بەڵام جەختمکردەوە کە دەبێت کورسییەک زیاد بکرێت، چونکە پارێزگای کەرکوک تایبەتمەندی خۆی ھەیە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …