22/06/2019

ئێستا… لەسەر کێشەی زەوی وزار کەسێک براکەی خۆی کوشت

برادۆست میدیا ـ کۆیە

بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە رایگەیاند، کاتژمێر ٨ی ئەمشەو لە گوندی ساماڵ کە دەکەوێتە نێوان شاری کۆیە و دێگەڵە کەسێک تەقەی لە برایەکی خۆی کردووە و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.

عەلی عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە بە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ڕاگەیاندووە، “کاتژمێر ٨ی ئەمشەو لە گوندی ساماڵ کە دەکەوێتە نێوان شاری کۆیە و شارەدێی دێگەڵە کەسێک بەناوی (ئ،ی) تەقەی لە برایەکی خۆی کردووە بە ناوی(ف، ی) دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە”.

سەبارەت بە هۆکاری دروست بوونی کێشەکە و تەقە کردنەکە ، پۆلیسی کۆیە ڕایگەیاند، “ئەو دوو برایە لەسەر زەوی وزار کێشەیان کەوتووەتە نێوان و کوژراوەکە تەمەنی ٣٢ ساڵە و بکوژیش هەڵهاتووە و پۆلیس لە هەوڵی دەستگیرکردنییەتی”.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…