09/04/2019

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بەردەوامە

برادۆست میدیا ـ کەرکووک

کاتژمێر ۱۱ی ئەمڕۆ سێ شەممە ۹ی نیسان، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک دەستیپێکرد بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پلانی دابەشکردنی پڕۆژە و بودجەی ئەمساڵی پارێزگاکە بە سەر ناوچەکانی سەربەو پارێزگایە.

بەپێی زانیارییەکانی “برادۆست میدیا” ۲۱ ئەندامی ئەندامی ئەنجوومەنەکە بەشداری کۆبوونەوەکەیان کردووە، جەمال مەولودی ڕاسپێدراو بۆ بەرێکردنی کاروبارەکانی ئەنجومەنەکە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەکە دەکات.

ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە دوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە کۆنەبووەتەوە و ڕێبوار تاڵەبانی سەرۆکى ئەنجومەن  و ئەندامانی پارتی بەشداری کۆبوونەوەکەیان نەکردووە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …