17/06/2020

سلێمانی: چوار کەس بە کۆڕۆنا گیانیان لەدەستدا

ئەمڕۆ چوارشەمە لە سلێمانى چوار کەسى دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا گیانیان لەدەستدا.

تەندروستى سلێمانى راگەیاند، ئەو چوار کەسەى گیانیان لەدەستداوە پیاون و کەسێکیان خەڵکى پێنجوێنە و دانەیەکیان عەرەبە و دوانەکەى دیکەشیان خەڵکى سلێمانین.

ئەوەش لەکاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ کەسێکى دیکەش لە رانییە گیانى لەدەستدا کە هەڵگرى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوو، هاوکات لە پارێزگاى هەولێریش پێنج کەس دیکە گیانیان لەدەستدا.

بە گیان لەدەستدانى ئەو دە کەسە ژمارەى مردووان بە کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان گەیشتە (69) کەس، کە لەو ژمارەیە 57 کەسیان لە سلێمانى و 12 کەسەکەى دیکەشیان لە هەولێرن.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…