19/06/2020

ڕاگەیەندراوێک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

هەولێر: ڕاگەیەندراوێک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بەدڵگرانى و نیگەرانیەکى زۆرەوە چاودێرى رووداوەکانى ئەمڕۆو چەند رۆژى رابردووى ناوچە سنووریەکان دەکەین، کە بووه هۆی گه ياندنى زیانى گیانی و ماددى بەهاوڵاتییانی سڤیل و گوندنشینانى ئەو ناوچانە.

حكومه تى هه ريمى كوردستان سەرکۆنەی شەهیدکردن و زیان گەیاندن بەهاووڵاتییان دەکات لەلایەن هەر لایەنێک و بەهەر هۆکارێک بێت.

داوا لە کۆماری تورکیا دەکەین ڕێز له سه روەرى خاك و نيشتيمانمان بگرێت و پەکەکەش پێویستە ئەو ناوچانە چۆڵ بکات تا چیتر نەبنە هۆکار بۆ دروستکردنى پشێوى لە ناوچە سنووریەکانى هەرێمى کوردستان.

حکومەتى هەرێمى کوردستان خوازیارى پەیوەندیى دۆستانەیە لەگەڵ وڵاتانى دراوسێ و نایەوێت لەناو خاکى هەرێمى کوردستان هێرش بکرێتە سەر هیچ وڵاتێک.

لێرەوە پرسەو سەرەخۆشی لە کەس وکاری قوربانیان دەکەین و هیواى چاکبونەوەش بۆ برینداران دەخوازین.

د.جوتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٩ حوزەیرانی ٢٠٢٠

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…