17/06/2020

تەندروستی هەولێر: سێ تووشبووی کۆڕۆنا گیانیان لەدەستدا

هەولێر: تەندروستی هەولێر رایگەیاند، شەوی رابردوو سێ کەس بە کۆڕۆنا گیانیان لەدەستدا، دووکەسیان لەناو سەنتەری شاری هەولێر و کەسێکیش لە سنووری قەزای خەباتە.

بەپێی زانیارییەکانی برادۆست میدیا یەکێک لەو سێ کەسی تەندروستی هەولێر دەڵێت بە کۆڕۆنا مردوە، گەنجێکی ناحیەی رزگاریە بەناوی (ب، خ. ح) تەمەن 34 ساڵ، ماوەیەکی زۆرە تووشی شێرپەنجەی خوێن بووە و هیچ نیشانەیەکی کۆڕۆناشی نەبووە.

کەسوکاری ناوبراویش ڕەتی دەکەنەوە کوڕەکەیان بە کۆڕۆنا مردبێت و ئامادەنین کوڕەکەیان لە گۆڕستانی تایبەت بە مردوانی کۆڕۆنا بشاردرێتەوە.

هەربەپێی زانیارییەکانی برادۆست میدیا، ئەو گەنجە خێزاندارە و شەش منداڵی هەیە، لەئێستادا دوو منداڵ و خێزانەکەی لە نەخۆشخانەی ئیماڕاتی خەوێنراون و هیچ نیشانەیەکی پەتای کۆڕۆناشیان نیە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…