23/09/2020

كه‌ركوك: ژنێك كوژرا

له‌ شوقه‌كانی موسه‌ڵای‌ شاری‌ كه‌ركوك ته‌رمی‌ ژنێك دۆزرایه‌وه‌ كه‌ شوێنه‌واری فیشه‌ك به‌ جه‌سته‌وه‌یه‌تی.

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، ۲۳ی ئەیلوولی ۲۰۲۰، ته‌رمی ژنێكی ته‌مه‌ن 40 ساڵ له‌ شوقه‌كانی موسه‌ڵای‌ شاری‌ كه‌ركوك دۆزرایه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ بنكه‌ی پۆلیسی ئازادی رایگه‌یاند كه‌ ئه‌و ژنه‌ خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی پارێزگای كه‌ركوكه‌ و له‌ یه‌كێك له‌ كافتریاكانی ئه‌و شاره‌ كارده‌كات.

سه‌رچاوه‌كه‌ وتی: “ژنه‌كه‌ شه‌و له‌گه‌ڵ كوڕێكدا چوونه‌ته‌ ئه‌و شوقه‌یه‌ و به‌یانی ته‌رمه‌كه‌ی به‌ كوژراوی هه‌ڵگیراوه‌ته‌وه‌”.

پۆلیسی ئازدی له‌ لێكۆڵینه‌وه‌دایه‌ و تائێستا هیچ كه‌سێك ده‌ستگیرنه‌كراوه‌ و شوێنی كوڕه‌كه‌ش نادیاره‌.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…